Özgür Alantor
27 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2022
کاستامۆنو - AA
لە شارۆچکەی ئینەبۆڵوی سەر بە پارێزگای کاستامۆنو، دوای بارینی بارانێکی بەلێزمە، رووباری ناو شارۆچکەکە سەرڕێژی کرد.
تاوەبارانەکە لە شەوێوە دەستیپێکردوە و تا ئێستا بەردەوامە ئەمەش بووەتە هۆی سەرڕێژبوونی رووباری ئینەبۆڵو و زیانی بە چەند شوێن کارێکی شارۆچکەکە گەیاندوە.
هەروەها ژێرزەمین و نهۆمی زەمینی بەشێک لە خانووەکانیش ئاویان تێچووە.
تیمەکانی شارەوانیش بە ناو کۆڵانەکاندا گەڕان و لە رێی بڵندگۆوە هۆشداری ئەوەیان دەدایە هەووڵاتییان کە دووکانەکانیان نەکەنەوە و نزیکی رووبارەکەش نەکەونەوە.
لە لایەکی دیکەشەوە، بەهۆی تاوەبارانەکەوە لە هەندێک شوێنی شارۆچکەکە، کارەبا بڕا.