Durmuş Genç,Sabri Kesen
26 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2022
موغڵا - AA
ئێوارەی ٢١ی حوزەیران، ئاگر لە دارستانەکانی شارۆچکەی مارماریس سەر بە پارێزگای موغڵا باشووری خۆرئاوای توركیا کەوتەوە، و دوێنێ تواندرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت. لە ئێستاشدا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بەردەوامن لە ساردکردنەوەی دارستانە سووتاوەکان.
دوای هەوڵێکی زۆری تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دواجار تواندرا ئاگرەکەی شارۆچکەی مارماریس کۆنترۆڵ بکرێت و لە دوێنێشەوە کارەکانی ساردکردنەوەی شوێنە سوتاوەکان دەستیان پێکردوە و تا ئێستاش بەردەوامە.
هەروەها تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان و کۆماندۆکانی جەندرمە، بەردەوامن لەو رێوشوێنە ئەمنییانەی لە ناوچەی ئاگرەکەدا گرتبوویاننە بەر.
هێزەکانی کۆماندۆ، رێگای چوونە ناوەوە بۆ ئهو ناوچهیهی ئاگرهیهكی تێدا كهوتبوویهوه نادەن، هێزەکانی پاراستنی ئاسایشی کەناراوەکانیش لە کەناری دەریاکە بەردەوامن لە رێوشوێنەکانیان.
لە لایەکی دیکەشەوە، چوار هەزار و ٥٠٠ هێکتار زەوی بەهۆی ئاگرەکەوە زیانیان بەرکەوتووە و لەڕێگهی درۆنیشەوە وێنەی کارەکانی تایبەت بە سارد کردنەوەی ناوچەکە، تۆمار کرا.
وێنەکان ئەوە نیشان دەدەن کە ئاگرەکە زیانێکی ئێجگار زۆری بە ژینگە و سرووشتی ناوچەکە گەیاندوە.