Abdullah Yasin Güler
16 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر تیرۆریستانی په‌كه‌كه له قه‌زای په‌رواری له پارێزگای سێرت چوار پۆلیسی هێزی تایبه‌ت بریندار بوون كه برینی دووانیان سه‌خته.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی فه‌رمانده‌ییی گشتیی جه‌ندرمه‌ی سێرت له ١٥ی ته‌مووزدا پێكدادان له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و تیرۆریستان له گردی دهغیرمهن له سنووری گوندی دۆغان له په‌رواری رووی داوه.
له ئاكامی پێكدادانهكهدا چوار پۆلیسی هێزی تایبه‌ت بریندار بوون كه برینی دووانیان سه‌خته.
پۆلیسه برینداربووه‌كان به هه‌لیكۆپته‌ر گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی شرنه‌خ.