Safvan Allahverdi
20 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2017
لە میانی سەردانی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ واشنتۆن لە ١٦ی ئایار، ژمارەیەک لایەنگرانی پەکەکە لەبەر دەم میوانخانەی باڵیۆزخانەی تورکیا لە شارەکە کۆبوونەوە وپشێویەکی زۆریان نایەوە.
ئەردۆغان کە لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا چاودێری هەواڵەکانی دەکرد، بە چاوی خۆی رووداوەکانی بینی.
لە کاتی بەڕێوەچونی کۆبوونەوەی ئەردۆغان کە دەوروبەری کاتژمێر ١٢:٣٠ نیوەڕۆ، ژمارەیەک لایەنگری پەکەکە لەبەردەم کۆشکی سپی کۆبوونەوە و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای ئەرمانی دروشمیان لە دژی تورکیا دەگوتەوە.
هاوکات ژمارەیەک هاووڵاتی تورکیش کە بە مەبەستی پشتیوانی کردنی تورکیا و بینینی ئەردۆغان چووبوونە بەردەم کۆشکی سپی، هێرشیان کردە سەر ئەو هاووڵاتیانە.
لەم کاتەشدا ژمارەیەکی زۆر پۆلیسی ئەمریکا کە لە شوێنی رووداوەکە نزیک بوون هەوڵی ئەوەیان دا کەشەکە ئارام بکەنەوە و پێکدادانەکە نەهێڵن و لایەنگرانی هەردوو لایان لێک دور کردەوە.
دواتر پۆلیس ئه‌و هاووڵاتییه توركانه‌ی كۆبووبوونه‌وه، گواسته‌وه بۆ ئەو مهیدانەی کە دەکەوێتە به‌رانبه‌ر كۆشكی سپی و هه‌مان رێوشوێنی گرته‌به‌ر.
به‌هۆی رێوشوێنه‌كانی پۆلیسه‌وه پێكدادان له‌نێوان گرووپه‌كاندا رووی نه‌دا و دوای چالاكییه‌كان بڵاوه‌یان لێ‌كرد.
- پێكدادانی به‌رده‌م بینای میوانخانەی باڵیۆزخانه
زانرابوو كه كاتژمێر 4:00ی ئێواره به‌كاتی واشنتۆن، سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌گاته به‌رده‌م بینای میوانخانەی باڵیۆزخانه‌ی تورکیا. لایه‌نگرانی په‌كه‌كه‌ش له كاتژمێر 3:30وه‌وه له پاركی به‌رده‌م بیناكه‌دا كۆبوونه‌وه.
گروووپێك كه نزیكه‌ی 20 كه‌س ده‌بوون، پۆسته‌ری ئۆجه‌لان و ده‌میرتاشیان به‌رزده‌كرده‌وه و ئاڵای رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه‌یان هەڵگرتبوو.
لایه‌نگرانی په‌كه‌كه له‌پاڵا وتافكێشان دژی ئه‌ردۆغان، جنێو و سووكایه‌تییان به‌و هاووڵاتییه توركانه ده‌كرد كه له‌وبه‌ری رێگاكه وه‌ستابوون.
گرووپه توركه‌كه‌ش وتافیان له به‌رژه‌وه‌ندیی توركیا ده‌وته‌وه و به‌رپه‌رچی جنێوه‌كانی گرووپی به‌رانبه‌ریان ده‌دایه‌وه.
به‌تێپه‌ڕینی كات سووكایه‌تییه‌كانی لایه‌نگرانی په‌كه‌كه هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه بینی و توندتر بوو.
خۆپیشانده‌ران بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی‌دا مۆڵه‌تی پێویستیان وه‌رگرتبوو، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م بینای میوانخانەی باڵیۆزخانه‌كه‌دا كۆبووبوونه‌وه، زانیاری‌یان به پۆلیس نه‌دابوو.
پۆلیس دواتر ئه‌و هاووڵاتییه توركانه‌ی كۆبووبوونه‌وه، گواسته‌وه بۆ ئەو مه‌یدانه‌ی کە دەکەوێتە به‌رانبه‌ر كۆشكی سپی و هه‌مان رێوشوێنی گرته‌به‌ر.
به‌هۆی رێوشوێنه‌كانی پۆلیسه‌وه پێكدادان له‌نێوان گرووپه‌كاندا رووینه‌دا و دوای چالاكییه‌كان بڵاوه‌یان لێ‌كرد.
- پێكدادانی به‌رده‌م بینای باڵیۆزخانه
لایەنگرانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە کە بە قسەی خۆیان خۆپیشاندانی ئاشتییانەیان ئەنجام دەدا بەڵام لە رێگەی جنێو و سووکایەتی پێکردن لە هەوڵی چڕوپڕدابوون بۆ لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی لایەنی بەرامبەر.
هاوسۆزانی پەکەکە تاکو ناوەڕاستی رێگە بە بڵندگۆوە هاتن و هەستمان کرد دەستیان کرد بە ئیستفزازکردنی گرووپە پشتیوانەکانی تورکیا.
هەر دوای ئەوە بتڵە ئاوییان لە هاووڵاتییانی تورک گرت، بۆ ماوەی ١٠-١٥ چرکە لەنێوان هەردوولادا یەکەم بەریەککەوتن روویدا. لە ناوەڕاستی شەقام بۆکس لە ١٠-١٥ خۆپیشاندەر درا.
تەنها دوو پۆلیسی ئەمریکی هەوڵی کۆتاییهێنان بە شەڕەکەیان دا. دیاربوو کە پۆلیس ئامادەباشی تەواوی نەکردبوو. بۆ خۆی ئەو پۆلیسانەی واشنتۆن دی سی لەوێ ئەرکیان پێ سپێردرابوو ١٠ پۆلیس دەبوون.
هاووڵاتیی تورک، ئاڵپ کەنان دەرەجی دوای ماوەیەکی کەم لە بەریەککەوتنەکە لەلایەن هەوادارێکی پەکەکە بە بڵندگۆ بە توندی سەری شکێنرا و دەموچاوی بوو بە خوێن. دواتر ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن دەرەجی گەیاندە نەخۆشخانە. دەرەجی رەوشی خۆی و زانیاری لەسەر هێرشبەرەکە چەندین جار بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسەکە باس کرد.
دەرەجی ئاماژەی بەوە دابوو کە ئەوە بۆکس وەشاندنێکی ئاسایی نەبووە، بەڵکو بە مادەیەکی تایبەتی و بەمەبەستی بریندارکردن ئەنجام دراوە و ئاماژەی بەوەش دا کە هێرشبەرەکە کێ بووە و بەپێویستی زانیووە چی زووە هێرشبەرەکە دەستبەسەر بکرێت ئەگینا بە پێچەوانەوە رادەکات.
بەڵام تیمی پۆلیس رایگەیاندبوو کە ئەوکات نەیانتوانیووە هیچ بکەن. ئەم هەڵوێستەش بووە هۆی ئەوەی رووداوەکان زیاتر تەشەنە بستێنن. چونکە هێرشبەرەکە دەستگیرنەکراوەکە بەردەوام بوو لە جنێودان و هوتاف کێشان.
دواتر بە پێی زانیارییە کۆکراوەکان ئەو کەسە قاسم کورد پۆلیسی فیدراڵی و واشنتۆن دی سی دەستیان کردووە بە گەڕان بەدوایدا.
پاشان لایه‌نه‌كان چوونه شوێنه‌كانی خۆیان به‌رده‌وامبوون له ده‌مه‌قاڵه. له‌و كاته‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له تورك و ژماره‌یه‌كی كه‌م له پۆلیس چوون و له‌وێ پیكدادان كرداری روویدا، بینرا كه كێ كردی و باس له‌وه‌یش كرا كه پێویسته هێرشبه‌ره‌كه ده‌ستگیر بكرێت.
به‌ڵام پۆلیس وه‌ك چۆن گوێی نه‌دا به ئاگاداریه‌كان و داواشی له هاووڵاتییە توركەکان كرد دان به‌خۆیدا بگرێت و، داوای لێ‌كرد به‌ره‌و قاڵدرمهكه بكشێته‌وه.
هه‌رچه‌نده دوای پێكدادانی یه‌كه‌م ژماره‌ی پۆلیس زیادكرا، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م لایه‌نگرانی په‌كه‌كه‌دا دابنێت به‌ربه‌ستی له‌به‌رده‌م لایه‌نی توركدا دانا.
لایه‌نگرانی په‌كه‌كه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ربه‌ستیان له‌به‌رده‌مدا نه‌بوو له لایه‌نی تورك نزیكبوونه‌وه و توانیان ده‌به‌ی ئاویان تێبگرن، یان جوێنیان پێ بده‌ن.
لایه‌نگرانی په‌كه‌كه كه زۆر دوور له شوێنی خۆپیشاندانی مۆڵه‌تداری به‌رده‌م كۆشكی سپی راگیرابوون، به‌بێ زانیاریدان به پۆلیس له‌به‌رده‌م میوانخانه‌ی باڵیۆزخانه كۆبوونه‌وه و 15-20 مه‌تر له ئه‌ردۆغان نزیكبوونه‌وه.
له‌و مه‌ودایه‌دا لایه‌نگرانی په‌كه‌كه به‌و هه‌ڵوێسته‌یان نیگه‌رانی ئه‌منیان دروستكرد.
له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌ردۆغان بۆ میوانخانه‌كه خۆپیشانده‌ران جموجۆڵیان زیاد كرد، له‌م نێوه‌نده‌شدا هاووڵاتیانی تورك و هه‌ندێک له پاسه‌وانانی سهركۆمار دهستیانوهردایه خۆپیشاندانه‌كه.
دوای ده‌ستوه‌ردانه‌كه لایه‌نگرانی په‌كه‌كه بڵاوه‌یان لیكرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، میدیای ئه‌مریكا له‌بری ئه‌وه‌ی باس له ساتی سه‌رهه‌ڵدانی رووداوه‌كان بكات، ته‌نیا دواین ساته‌كانی خسته‌ڕوو. به‌م شێوه‌یه‌ش سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ی گێڕایه‌وه بۆ گرووپی پشتیوانی له توركیا.