Abdullah Shukur
19 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا, رەجەب تەیب ئەردۆغان رايگەیاند: "کاتێک سەیری دەورپشتی خۆم دەکەم، ھەست بەوە دەکەم کە کەسانێک خاوەنی بۆچوونێکی رەشبینن لەبارەی گەنجانی ئێستا. بەڵام من بە پێچەوانەوە زۆر ھیوام بە گەنجانی ئێستا ھەیە. ئێمە تورکیای ٢٠٢٣ بۆ ئێوە و لەگەڵ ئێوە بنیات دەنێین".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەبۆنەی یادکردنەوەی رۆژی ئەتاتورک و جەژنی وەرزش و لاوان لە ١٩ی ئایار پێشوازی لە سەرۆکوەزیران, بینالی یڵدرم و وەزیری وەرزش و لاوان، ئاکیف چاتای کلچ و وەزیری ناوخۆ سولەیمان سۆیڵو و نوێنەری ٨١ پارێزگا و وەرزشوان کرد.
ئەردۆغان لە ھۆڵی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار گوتارێکی بۆ ئامادەبووان پێشکەش کرد و گوتی: "لە حزوری ئێوە پیرۆزبایی رۆژی یادکردنەوەی ئەتاتورک و جەژنی وەرزش و لاوان دەکەم. زۆر خۆشحاڵم لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ لەگەڵ گەنجان کۆبوومەتەوە".
ئەردۆغان راشیگەیاند " ئیتر ئێوە شۆڕش و چاکسازی ئەنجام دەدەن. ئێوە ئەوە نیشانی جیھان دەدەن کە گەلی تورک چەند بەھێزە".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە درێژەی گوتارەکەیدا گوتیشی: "سەرەڕای ئەوەی وڵاتەکەمان لە ژێر ھەڕەشەی خوێناویترین رێکخراوەکانی تیرۆریستی جیھانە، بەڵام ئێمە بە ھیچ شێوەیەک لە ئامانجەکانمان ھەنگاومان بۆ دواوە نەھاویشتووە. وەبەرھێنان لە وڵاتەکەماندا بەردەوام دەبێت. چونکە ئێمە بە دڵنیایەوە وڵاتەکەمان دەگەیەنینە ئاستی شارستانییەتی ھاوچەرخ. پێداگری لەم ئامانجەمان دەکەین. ھۆکاری سەرەکی ئەم پێداگرییەی ئێمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دەمانەوێت وڵاتێکی ئاسوودە و متمانەپێکراو بۆ گەنجانمان بەجێبھێڵین".