Rewa Mahmood Hasan
08 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2019
وان - AA
له‌رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو له‌شاره‌كانی وان، به‌دلیس، موشت، به‌هۆی به‌فرو گه‌رده‌لووله‌وه رێگه‌ی ٢١٦ ناوچه گیراوه.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكی شاره‌وانی گه‌وره‌ی وان‌دا هاتووه، كه به‌هۆی به‌فره‌وه له‌شارۆچكه‌كانی باهچه‌سه‌رای ٢، له باشكاله ٢٩، له مورادیه ٦ و له سارۆچكهی سارای ٥ گه‌ره‌ك رێگه‌یان لێگیراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری رێگاوبانی به‌دلیس ئومێد كورتكان رایگه‌یاند به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌واوه رێگه‌ی ٣٤ گوند گیراوه، تیمه‌كان ده‌ستیان كردووه به كاركردن بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكان.
له مووش به‌هۆی به‌فر و گه‌رده‌لووله‌وه له ته‌واوی شاره‌كه‌دا رێگای ١٤٠ گوند گیراوه و تیمه‌كان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكان.