Selma Kasap
27 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ئاژانسی هه‌واڵی نێوده‌وڵه‌تیی توركیا له میانی ئاماده‌كارییه‌كانیدا بۆ به‌رزڕاگرتنی ١٠٠ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی لۆگۆی خۆی به جۆرێك گۆڕیووه كه گوزارشت له ١٠٠ ساڵی ته‌مه‌نی ده‌كات. ئامان له دامه‌زراندنی ئاژانسه‌كه، به جۆرێك مانگ و ئه‌ستێره له لۆگهكهدا ده‌بیندرێت كه ره‌نگدانه‌وه‌ی چالاكی و رۆڵی ئاژانسه‌كه‌یه له به‌رگری نیشتمانیی توركیادا.
ئاژانسی ئانادۆڵو به هه‌مان جۆش و خرۆش و سه‌ركه‌وتنه‌وه هه‌ڵگری هه‌مان ئه‌و په‌یامه‌یه كه له پێناویدا دامه‌زراوه بۆ دابینكردنی هه‌واڵ له هه‌لومه‌رجی سه‌ختی به‌رگری نیشتمانی و گه‌یاندنی ده‌نگی ره‌وای ئانادۆڵو به جیهان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری ئاژانسی ئانادۆڵو، شه‌نۆڵ كازانجی، له‌باره‌ی لۆگۆی ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه رایگه‌یاند: "ئاژانسی ئانادۆڵو كه وه‌ك جێبه‌جێكرنی په‌یوه‌ندی ستراتیجی به‌رگری نیشتمانی كه‌وته رێ وه‌ك ئاژانسێكی هه‌واڵی نێوده‌وڵه‌تی پێده‌نێته ساڵی ١٠٠مییهوه. له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین جار لۆگۆی ئاژانس گۆڕدراوه، به‌مه‌به‌ستی جه‌ختكردنه‌وه له‌و گۆڕانكارییه به هێڵی باریكتر دیسانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت وه‌ك گوزارشت له ١٠٠ه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندن و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كانی له‌گه‌ڵ هێماكانی مانگ و ئه‌ستێره یه‌كمان خست".
ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ ساڵی ٢٠٢٠ كه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رزڕاگرتنی ١٠٠ ساڵه‌ی دامه‌زرانیدا له ئاماده‌كاریدا بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ندین پڕۆژه. زانیارییه‌كان له باره‌ی پڕۆژه‌كانییه‌وه له لاپه‌ڕه‌ی 100yil.aa.com.tr ده‌بیندرێت كه تایبه‌ت بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی ١٠٠ ساڵه‌یدا داندراوه. ده‌شتواندرێ له https://www.aa.com.tr/tr/p/basin-odasi لۆگۆی نوێی تایبه‌تی ١٠٠ ساڵه‌ی ئاژانسه‌كه به كوالێتی به‌رز ببیندرێت.