İsmet Karakaş,Mohammad Kara Maryam
04 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2024
ئەنقەرە ــ AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە چالاکی خستنی چوار تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەی لە ناوچەی قەڵغانی فورات باکووری سووریا، ڕاگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی تورکیا، بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ ڕێگریی کردن لە دامەزراندنی ڕێرەوی تیرۆریستی لەسەر سنووری باشووری وڵات.
ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی قەڵغانی فورات باکووری سووریا، چوار تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەی لە چالاکی خراون.