Özcan Yıldırım
02 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە چالاکی خستنی ٢٣ تیرۆریستی پەکەکەی لە چیای ئاسۆس باکووری عێراق، راگەیاند.
لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا لێدوانەکەی ٢٩ی ئەیلوولی وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار وەبیرهێنراوەتەوە کە باسی لە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی بۆسەر چیای ئاسۆس کردبوو.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بەگوێرەی ئامارە بەراییەکان ٢٣ تیرۆریستی پەکەکە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا بۆسەر چیای ئاسۆس لە چالاکی خراون، ئەگەری هەیە ژمارەکەش زیاد بکات".
پێشتریش لە ٢٧ی ئەیلوولدا، هێزە سەربازییەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر چیای ئاسۆس ئەنجامدابوو و لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، فڕۆکەی جەنگیی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەشداربوون لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ١٦ ئامانجی تیرۆریستان کە لە ئەشکەوت، حەشارگە و بەناو بارەگا، پێکهاتبوون بۆردومان کران.