Halil İbrahim Sincar,Aziz Aslan
27 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2021
ماردین - AA
لە شارۆچکەی نسێبین سەربە پارێزگای ماردین لەناو ئۆتۆمبێلێکی تابلۆ عێراقدا، بڕی ١،٥ کیلۆگرام تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیرا.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارۆچکەکە لە دووڕیانی دەروازەی سنووری یەنی لەسەر رێگای ئیپەکیۆڵو، خاڵێکی پشکنینیان دانا و پشکنینیان بۆ ئۆتۆمبێلێک کرد کە هەڵگری تابلۆی عێراق بوو.
لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا، ١،٥ کیلۆگرام تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیرا و دوو کەسیش دەستگیرکران.
لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا، هەروەها دەستبەسەر کارتی ئەلیکترۆنی و دوو تەقێنەرەوەی ئەلیکترۆنی، بۆمبی دەستکرد، چەک، ماددەی هۆشبەر، مەخزەنی فیشەک، ١٨ فیشەک، سێ تەلەفۆن، سێ سیم کارت، فلاش میمۆری و ئای پادێکدا گیرا.
رێوشوێنەکانی ئاسایش لەبارەی گومانلێکراوە دەستگیراوەکان درێژەی هەیە.