Fariq Faraj Mahmood
19 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2020
سلێمانی-AA
له سلێمانی به ئاماده‌بوونی خانه‌واده‌كه‌ی، چله‌ی ماته‌مینی سابیر كوردستانی به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوره‌سمێكدا كه سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان به هاوبه‌شی یه‌كێتیی نابینایانی كوردستان و زانكۆی سلێمانی، به ئاماده‌بوونی خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو، سابیر كوردستانی، سازیان كردبوو، چله‌ی ماته‌مینی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا، جگه له خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند، جه‌ماوه‌ری هونه‌ردۆست و به‌شێك له هونه‌رمه‌ندان ئاماده‌بوون. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه گۆرانییه‌كانی سابیر كوردستانیان گووته‌وه، هاوكات له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند، محه‌مه‌د ره‌ئوف كهركووكییهوه گۆرانیه‌كی نوێ پێشكه‌شكرا كه شیعره‌كه‌ی بۆ كۆچی دوایی سابیر كوردستانی نووسرابوو.
هه‌ر له رێوره‌سمه‌كه‌دا گوتاری خانه‌واده‌ی سابیر كوردستانی له‌لایه‌ن كچی هونه‌رمه‌ند، هانا سابیر كوردستانییه‌وه، خوێنرایه‌وه و گوتاری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانیش له لایه‌ن نه‌قیبی لقی سلێمانی سه‌ندیكا، نیاز نوری پێشكه‌شكرا.
هونەرمەند سابیر کوردستانی، ساڵی ١٩٥٥ لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، لە تەمەنی منداڵی‌دا بەهۆی بەکارهێنانی چارەسەری نەخۆشی بەهەڵە، چاوەکانی لەدەستداوه.
خاوەنی دەیان گۆرانییە و لە زۆر بۆنەدا ئاماژەی بەوەداوە کە زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی رووداوێكی راستی له پشته‌وه‌یه به تایبه‌تیی ئه‌و گۆرانییانه‌ی كه خۆی تێكسته‌كانی نووسیوه.
رۆژی ١٠ی ئابی ٢٠٢٠ دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ستدا.