Emre Gürkan Abay,Mohammed Baqi Hussein
10 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2017
مۆسكۆ - AA
ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره رووسانه‌ی له پێشبڕكێی فۆتۆی ئاژانسی ئانادۆڵودا كه له ئیستانبوڵ له‌ژێر ناونیشانی "Istanbul Photo Awards 2017"دا به‌ڕێوه‌چوو سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، خۆشحاڵن به‌وه‌ی كاره‌كانیان له نیو یۆركهوه بۆ ئیستانبوڵ له چه‌ندین شوێنی جیاجیای جیهاندا بڵاوده‌كرێته‌وه.
ماری گێلمان كه له به‌شی پۆرترهدا له‌بواری ئه‌و ژنانه‌ی توندوتیژییان به‌رانبه‌ر ئه‌نجامدراوه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه، لهڕوونكردنهوهیهكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند، به‌و مه‌به‌سته به‌شداریی له پێشبڕكێكه‌دا كردووه، كاره‌كانی بگه‌نه ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و جیهان به نه‌هامه‌تییه‌كانی ژنان ئاشنا بكات.
گێلمان گوتیشی: "زۆر دڵخۆشم كه سه‌ركه‌وتنم به‌ده‌ستهێنا. دوای ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌م له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا نمایشكرا، له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه سه‌رنج و تێبینی وه‌رده‌گرم".