Hande İlbeyi Canca,Ramal Abdullah Mahmood
10 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2017
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "لەو ماوەیەی دواییدا بەجۆرێک بارگرانیان خستە سەر وڵاتەکەمان زۆربەی ئەو کەلوپەلانەی بەردەستیان بەکارهێنان. فاشیشت لە ژێر رووکاری دیموکراسیدا، دامودەزگا بە حەق و یاسا دەمامککراوەکان ئاشکرابوون. ئەو ناپاکانەی چەندین ساڵە بە تایبەت لە دامودەزگاکانی وڵات و هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵ جێگیر دەکران ئاشکرا بوون. ئامانج و کاراکتەرەکانی ئەو گەمارۆ تیرۆریستیەی ویستیان درێژایی سنوورەکانمان پێک بهێنێ ئاشکرا بوو. سوپاس بۆ خوا لەبەردەم تورکیا کە ئەو هەموو یارییانەی تێکدانەوە دەرفەت و ئاسۆی تەواو جیاواز هەن. ئێستا ئەزموونێکی دیکە لە پێشمانە کە پێویستە تێیپەڕێنین ئەویش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩ەیە بێ گێرە و کێشە".