Abidin Mutlu Bozdağ,Zafer Arslan,Mohammed Baqi Hussein
10 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی دژی رێكخراوی تیرۆرستیی داعشدا له ئیستانبوڵ، 82 گومان‌لێكراو ده‌ستبه‌سه‌ركران كه سه‌رجه‌میان بیانین.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئیستانبوڵ، له ناوچه‌كانی باغجڵار، بهیكۆز، فاتیح، كوچوك چه‌كمه‌جه، په‌ندیك، سانجاكتهپه و شیشلی ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامدراوه.
له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا 82 كه‌سی بیانی كه پێشتر له ناوچه‌كانی پێكدادان له‌ڕیزه‌كانی داعشدا بوون و له‌ئێستاشدا به‌نیازبوون بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سووریا، ده‌ستبه‌سه‌ركران.
دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ گومانلێكراوه‌كاندا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش، ره‌وانه‌ی دادگا كران.