Mazın Asad
30 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2017
ئەنقەرە - AA
لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین، تیشک خرایە سەر گرنگی ھەماھەنگی بۆ چارەسەرکردنی رەوشی سووریا و لەبارەی کۆبوونەوەکانی ئاستاناشەوە دوان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دەست کەوتوون، ئەمڕۆ ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پوتین ئەنجامدا.
لە پەیوەندییەکەدا پوتین پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی لە ئەردۆغان کرد.
ھەر لە پەیوەندییەکەدا تیشک خرایە سەر گرنگی ھەماھەنگی بۆ چارەسەرکردنی رەوشی سووریا و لەبارەی کۆبوونەوەکانی ئاستاناشەوە دوان.
ھەروەھا ھەردوو سەرکردە رێککەوتن کە لەپەراوێزی لوتکەی G-20 لە ھامبورگ کۆبوونەوەی دوو قۆڵی ئەنجام بدەن.