Seval Güler,Barış Gündoğan,Mehmet Tosun
04 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2018
ئەنقەرە-AA
لە ٣٦هەمین کۆنگرەی جەهەپەدا، جارێکی دیکە کەمال کڵچدارئۆغڵو بە سەرۆکی گشتی ئەو پارتە هەڵبژێردرایەوە.
هەریەک لە موحەرەم ئینجە و کەمال کڵچدارئۆغڵو لە کێبرکێدابوون بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری.
لە کۆنگرەکەدا لە کۆی هەزار و ٢٦٦ ئەندام، هەزار و ٢٥٣یان بەشدارییان لە پرۆسەی دەنگدان کرد و لەوانە تەنها هەزار و ٢٣٧ دەنگ هەژمارکران.
کەمال کڵچدارئۆغڵو بە دەنگی ٧٩٠ ئەندام جارێکی دیکە بە سەرۆکی گشتی هەڵبژێردرایەوە و موحەرەم ئینجەش تەنها ٤٤٧ دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی بەدەست هێنا.
دوای دەنگدانەکە، کڵچدارئۆغڵو گوتەیەکی پێشکەش کرد و سوپاسی هەموو لایەکی کرد.