reva haci
06 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2019
واشنتۆن- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، "ده‌بێت پاككردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش له سووریا و پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیكی و هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجام بدرێت".
چاوش‌ئۆغڵو له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی دانیشتنی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانی دژی داعش كه به‌نوێنه‌رایه‌تی ٧٩ وڵات له واشنتۆن به‌ڕێوه‌چوو گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
چاوش‌ئۆغڵو سه‌ره‌تا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه داعش له عێڕاق دۆڕاوه‌و له سووریاش نزیكه له پاكبوونه‌وه و گوتی، ''ئه‌وه‌ی ئێستا گرنگه رێگری كردنه له‌م رێكخراوه له سه‌رله‌نوێ زیندووبوونه‌وه‌ی و یارمه‌تیدانی وڵاتانه (سووریا‌و عێراق) له سهقامگیریاندا. ده‌بێت تێبگه‌ین له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته‌و خۆمان به‌دووربگرین له دووباره كردنه‌وه‌یان''.
چاوش‌ئۆغڵو باسی له پرۆسه‌ی دوای داعش كرد و گوتی: ''بنیاتنانی سه‌رله‌نوێ ژێرخانی فیزیكی و له‌و گرنگتر له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می سۆسیۆ-پۆلیتیكی گشتگیردا بنیاتنانه‌وه‌ی شوناسی عێراقه سه‌رله‌نوێ، خاڵێكی گرنگی قۆناغی دوای داعش ده‌بێت. پێویسته رێگری بكرێت له‌وه‌ی له‌م قۆناغه‌دا گرووپه تیرۆریستییه‌كان ببنه‌وه خاوه‌نی ناوچه‌ی ئارام و سه‌رله‌نوێ ئه‌ندام ده‌ستبخه‌ن''.
- ''ده‌بێت رێگری بكرێت له درووستبوونی بۆشایی ده‌سه‌ڵات له سووریا''
له‌لایه‌كی تره‌وه چاوش‌ئۆغڵو باسی له پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا كرد له سووریا‌و گوتی، ''ده‌بێت پاككردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش له سووریا‌و پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیكی و هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجام بدرێت. پێویسته خۆ به‌دوور بگیرێت له دروستبوونی بۆشایی ده‌سه‌ڵات كه له‌ڕێیه‌وه تیرۆریستان به‌كاری ده‌هێنن دژ به یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و ئاسایشی نیشتمانی دراوسێكان''.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه توركیا له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاری تیرۆر له سووریادا، له به‌ره‌كاندا خه‌باتی كردووه‌و رێخۆشكهربووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ر بۆ ناوچه رزگار كراوه‌ن و گوتی، ''توركیا بۆ یارمه‌تیدانی عێراق و سووریا له گه‌یشتن به سهقامگیریاندا ئاماده‌ی هه‌موو یارمه‌تییه‌كه''.