Abdullah Shukur
27 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى كۆمیته‌ى تهكینینكى كه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى فه‌تۆ و كێشه‌كانى عێراق و سووریا و چه‌ندین كێشه‌ى دیكه له نێوان ئه‌مریكا و توركیا پێكهێنراوه، له 8-9ى ئادار له ئه‌مریكا ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه له به‌رپرسانى توركیا وه‌رگیراون، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێكس تیله‌رسن له میانی سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌نقه‌ره له 15-16ى شوبات، به‌مه‌به‌ستى ئاسایكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى پرسەکانی رێكخراوى تیرۆریستى فه‌تۆ و پرسى عێراق و سووریا سێ كۆمیته پێكهێنرا.
لهکۆبوونەوەی ئەو كۆمیتەیەدا به چڕى تاوتوێى پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ده‌كرێت و بڕیاریشه له 8-9ى شوبات له واشنتۆن یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.
هاوكات رۆژه‌ڤى سه‌ره‌كى ئه‌و كۆمیته‌یه‌ى به‌رپرسه له دۆسییه‌ى سووریا، باس له داواكارى توركیا به‌مه‌به‌ستى پاككردنه‌وه‌ى شارۆچكه‌ى منیج رۆژئاواى رووبار‌ى فوڕات له چه‌كدارانى په‌یه‌ده/په‌كه‌كه ده‌كرێت.
هاوکات وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختى له‌وه كردووه‌ته‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى منبج له پێشینه‌یه بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا و ئه‌مریكا.
هاوكات ئه‌و كۆمیته‌یه‌ى به‌رپرسه له پرسى فه‌تۆ، تاوتوێى كڕینى سیسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى S-400 و پرسى كۆچ و ڤیزه ده‌كات.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، جێگرى راوێژكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، سه‌دات ئونال سه‌رۆكایه‌تى كۆمیته‌ى سووریا و جێگرى راوێژكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى، جیهاد ئهرگیناى سه‌رۆكایه‌تى كۆمیته‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى فه‌تۆ و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌شى باشوورى ئاسیا، فه‌زلى چۆرمان سه‌رۆكایه‌تى كۆمیته‌ى عێراق بكات.