ئەنتاڵیا
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە پارێزگای ئەنتاڵیا سەردانی سەرۆکی شارەوانی ئەلماڵی ئومید ئۆزتەکین کرد و پاشان لە پارکێکی شارۆچکەکە لەگەڵ ھاووڵاتییان گفتوگۆی کرد.
چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد کە لەژێر ناونیشانی "کێشەی تیرۆر کۆتایی پێ بێت. دایکان نەگرین و شەھیدەکان نەھێنەوە" بە دروستی ھەوڵەکانیان خستووەتە گەڕ و رایگەیاند کە لەم قۆناغەدا پشتگیریی خەڵکیان بەدەست ھێناوە بەڵام ھیچ دڵسۆزییەکیان لەلایەنی بەرامبەر نەبینیووە.
ناوبراو تیشکی خستە سەر پەکەکە و گوتی: "رووداوەکانی نزیک خابورتان بیربێتەوە. ئێمە سەرەڕای ھەموو شتێک، ئارامییمان نواندووە، کەچی ئەوان ئەم ھەوڵە ئەرێنییانەیان بۆ بەژوەندی خۆیان قۆستەوە. ھەم پەکەکە و ھەم باڵی سیاسی پەکەکە لەژێر سێبەری چەک چارەسەرییان ناوێت. بە ھەڕەشە و فشار دەنگ کۆ دەکەنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو کە لە رووداوەکاندا ھاووڵاتیانی کورد زەرەرمەندی سەرەکین و گوتیشی: "ھاووڵاتییانی کورد دەڵێن کە 'باری نائاسایی لەمە باشترە و دەوڵەت ئینسافی ھەیە بەڵام ئەوان بێ ئینسافن' و دەشڵێن کە 'کۆدەتای ١٢ی ئەیلوول لەمانە باشترە' ئێمە ئەمانە ناڵێین. پشتگیریی ھیچ کودەتایەک ناکەین و دژی دەوەستین، بەڵام ئەوان ھەموو رۆژێک منداڵ بۆ چیاکان دەبەن. کاتێک منداڵەکان دەڕفێنن، دایکەکانیان لەبەردەم شارەوانی دیاربەکر کۆدەبنەوە کەچی راویان دەنێن. کوا ئێوە پشتگیریتان لە سەربەخۆیی تاکەکەس دەکرد. باوەڕ مەکەن چونکە ئەوان دەیانەوێ ئایدۆلۆژیای خۆیان بسەپێننە سەر ھاووڵاتییانی کورد و بەزۆریش بۆ سەر ھاووڵاتییانی باوەڕداری کورد.".
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە درێژەدا جەختی کردەوە کە سەرەڕای ئەوەی لە وڵاتانی دەوروبەر کێشە لەئارادایە بەڵام تورکیا لەسەر پێی خۆی دەوەستێت و بەشێوەیەکی سەقامگیر لە رێگەکەیدا بەردەوام دەبێت. گوتیشی: "رووداوەکانی تیرۆریستیان لە تورکیا زیاد کردووە. بۆ ئەمەش پێویستە رێوشوێنی پێویست بگرینەبەر. وەڵامی ھێرشەکانی داعشمان دایەوە. ھیچ وڵاتێکی دیموکراسی رێگە بەوانە نادات رەوشی وڵات تێک بدەن. ئێمەش وامان کرد و لە ئاسمانەوە ھێرشمان کردە سەریان. ئەمەش لەکاتێکدا کە پەکەکە دوو پۆلیسمانی شەھید کرد و ھێرشیان کردە سەر سەربازان، کارمەندانی تەندروستی. ئێمەش ئەوەی پێویست بێت دەیکەین. ئێستاش دەڵێن کە 'تورکیا دەستی پێ کردووە' و فرمێسکی درۆ لە چاوەکانیان دێتە خوارەوە. گشت وڵاتانی جیھان بینیان کە پەکەکە راستگۆ و دروست نییە".
چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەش دا کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی پەکەکەدا پشتگیرییەکی زۆریان لە وڵاتانی جیھان بەدەست ھێناوە و ھەروەھا گوتی: "ھەندێکیان دەڵێن تورکیا بەھێز بێت. لە تەلەفۆنیشدا پرسیم دەڵێن کە 'دوو پۆلیس کوژرا ئێوەش دوو چەکداری پەکەکە بکوژن' ئێمە ھاوشێوەی پەکەکە منداڵان ناکەینە ئامانج و لەبەرامبەر ئەمەدا ھەمیشە ھەستیارین و رێز لە یاسایی نێودەوڵەتی دەگرین. بڵێن کە 'بەپێی پێویست ھێرش بکە سەر پەکەکە' ئەوکات ئێمە ئەوە قبوڵ ناکەین. پەکەکە تاوەکو چەک دادەماڵێت تێکۆشان بەردەوام دەبێت. نابێت لە نێوان رێکخراوانی تیرۆریستی جیاوازی بکرێت. ئەمڕۆ ھۆکاری شکستی نێودەوڵەتی لە رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر ئەمەیە و پێویستە بێ ئەوەی بگوترێت 'ئەمە رێکخراوێکی باش، خراپ، ئیسلامی، علمانی، شەیتان و بندەستی'یە بەرەنگارییان ببینەوە".