Mümin Altaş
17 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2021
ئەرزرووم - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "لە ھەوڵی ئەوەداین شاری شارستانیەتييەکان ئەرزرووم، لە بوارەکانی؛ پەروەردە، تەندروستیی، دادگەری، ئاسایش، بازرگانی، پیشەسازی، رۆشنبیری، ھونەر و وەرزش و ھەموو بوارەکانى ديكە بگەێنینە ئەو شوێنەی کە شایستەیەتی. چونکە ئەرزرووم، گۆشەی ئەم وڵاتەیە. ویژدانی ئەم نەتەوەیەیە، ئەستێرەی باکووری ئەم جوگرافیایەیە".
ئەردۆغان، لە میانی رێوڕەسمی کردنەوەی نەخۆشخانەی شاری ئەرزرووم، باڵەخانەی نوێی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاکە، بازاڕی ئاژەڵی زیندوو و چەند پرۆژەیەکی تەواوکراوى ديكە، کە لە شەقامی کۆماری ئەرزرووم رێکخرابوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا، ئاماژەی بەوە کرد کە خۆشحاڵە بەوەی کە دوای دوو ساڵ و نیو دووبارە لە ئەرزروومە و ئەوەشی رایگەیاند کە بیری ئەرزروومی دەكرد و ئەرزروومییەکانیش بیری ئەویان کردووە.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، گوتی: "لە ھەوڵی ئەوەداین شاری شارستانیەتييەکان ئەرزرووم، لە بوارەکانی؛ پەروەردە، تەندروستی، دادگەری، ئاسایش، بازرگانی، پیشەسازی، رۆشنبیری، ھونەر و وەرزش و ھەموو بوارەکانى ديكە بگەێنینە ئەو شوێنەی کە شایستەیەتی. چونکە ئەرزرووم، گۆشەی ئەم وڵاتەیە. ویژدانی ئەم نەتەوەیەیە، ئەستێرەی باکووری ئەم جوگرافیایەیە".
ئەردۆغان، گوتیشی: "ئەگەر ئەرزرووم بە پێوە بێت مانای ئەوەیە کە تورکیا لە ناو خۆشی و ئاسایشدایە. ئەگەر ئەرزرووم لە ناخۆشیدا بێت مانای ئەوەیە کە ھەموومان لە ژێر مەترسی و ھەرەشەداین. لەبەر ئەمە ناچارین بە بەردەوامی ئەرزرووم بەھێز بکەین، گەشەی پێبدەین و پێشيبخەین".
- پرۆسەی چارەسەرکردن
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، دەربارەی پرۆسەی چارەسەرکردن گوتی: "لە کۆتایی پرۆسەکەدا بینیمان کە ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی و درێژکراوە سیاسییەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیانە گەڕان نییە بە دوای ماف، بەڵکو ھێنانەدی ئەجێندا تاریکەکانی خۆیانە. ئەوانەی کە لە دوای کارەساتی وڵات و نەتەوەکەیان ھێشتا بە دوای بەرژەوەندی خۆیان دەگەڕێن، با لە ناو رق و قینی خۆیان بخنکێن. ئێمە بەردەوام دەبین لە ئامێزگرتنی ھەموو تورکیا ".
- لافاوەکەی ریزە
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ئەو شوێنانەی کە لە پارێزگای ریزە لافاوی تێدا ھەڵساوە وەک ناوچەی کارەسات رادەگەیەنن.