Enes Kaplan
04 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
گوته‌بێژی ئاك پارتی، عومه‌ر چه‌لیك رایگه‌یاند: "له روانگه‌ی ئێمه‌وه چ په‌كه‌كه، چ په‌یه‌ده، چ یه‌په‌گه، چ داعش هه‌مووی هه‌مان شتن. سه‌رجه‌میان رێكخراوی تاوانن كه تاوان دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامده‌ده‌ن".
عومه‌ر چه‌لیك له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیی بڕیار و به‌ڕێوه‌بردنی ئاك پارتی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، له ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازكرد.
چه‌لیك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد چوونه نێو قۆناغێكه‌وه كه سه‌ودا و مامه‌ڵه‌ی نێوان داعش و په‌كه‌كه چڕتر بووه‌ته‌و و رایگه‌یاند: "په‌كه‌كه له سووریا كه به یه‌په‌گه یان په‌یه‌ده ناو ده‌برێن كه به داخه‌وه بیانووی پاراستنیان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه خۆرئاواییهكانمانهوه، گوایه خه‌باتی ئه‌وان بوو دژی داعش به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌مان ده‌گوت كه ئه‌مه درۆ بوو، هه‌ڵبه‌ستراو بوو، ئه‌مه روونه. لێره‌دا ته‌نها جووڵه‌ی جۆراوجۆری رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك جه‌نگی وه‌كاله‌ت، جه‌نگی وزه و په‌یوه‌ندیی هێز. هه‌ربۆیه ئه‌وانه‌ی به بیانووی 'له دژی داعش ده‌جه‌نگێت' ره‌وایه‌تییان ده‌دایه په‌كه‌كه، رێگایه‌كیان بۆ خۆیان كردووه‌ته‌وه كه سبه‌ینێ یان رۆژێكی دیكه، به بیانووی ئه‌وه‌ی له دژی رێكخراوێكی تیرۆریستی دیكه ده‌جه‌نگێت، ره‌وایه‌تی بده‌نه داعش. له روانگه‌ی ئێمه‌وه چ په‌كه‌كه، چ په‌یه‌ده، چ یه‌په‌گه، چ داعش هه‌مووی هه‌مان شتن. سه‌رجه‌میان رێكخراوی تاوانن كه تاوان دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامده‌ده‌ن".
گوته‌بێژی ئاك پارتی، عومه‌ر چه‌لیك ئاشكراشیكرد له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چنگ- بروسکە و چنگ- تریشقەدا، زیاتر له هه‌شت هه‌زار و ٥٠٠ پێگه‌ی تیرۆریستان له‌ناوبراون و ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆریستیش له چالاكی خراون.