İsmail Özdemir,Ramal Abdullah Mahmood
10 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ – AA
لە ٧٩ەمین ساڵیادی کۆچی دوایی دامەزرێنەر و پێشەوای کۆماری تورکیا موستەفا کەمال ئەتاتورک، بەیەکخستنی ٥٧ ئاڵای تورکیا و ٥٧ وێنەی ئەتاتورک ئاڵایەک دروست کرا و رێپێوانی "رێزگرتن لە ئاتا" ئەنجام درا.
هاووڵاتییان، قوتابی و کرێکاران کە لە بەردەم ئامادەیی سابانجی لە شەقامی باربارۆس لە ناوچەی بێشیکتاشی شاری ئیستانبوڵ کۆبوونەوە بە ئاڵای تورکیاوە بەرەو دۆڵمەباهچە رێیان پێوا.
لە کاتی تێپەڕینی بەشداربووانی چالاکییەکە هاووڵاتییان بە چەپڵەرێزان پشتگرییان دەکردن، تەلاری سەر شەقامەکانیش وێنەکانی ئەتاتورکیان هەڵواسیبوو و ئاڵای تورکیایان هەڵکردبوو.
کاتژمێر ٠٩:٠٥ بەشداربووان گەیشتنە دۆڵماباهچە و وەک رێزگرتن بۆ گیانی ئەتاتورک بۆ ماوەیەک بەپێوە وەستان.
دواتر بەشداربووانی رێپێوانەکە بەشداری رێوڕەسمی یادکردنەوەیان کرد لە کۆشکی دۆڵماباهچە.