Sangar Hamad Azeez
27 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیا، بینالى یڵدرم گوتی "ده‌ڵێن توركیا له ساڵى 2018 له بوارى ئابوورییه‌وه ده‌كه‌وێته دۆخێكى ناله‌باره‌وه ، ئێمه پێشتر ئه‌م چیرۆكه‌مان زۆر بیستووه. ئێمه متمانه به وڵاته‌كه‌مان و كه‌رتى تایبه‌ت و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین، متمانه به ئابوورى خۆمان ده‌كه‌ین".
یڵدرم بەشداری لە کۆبوونەوەی ژووری بازرگانی ئەنقەرە کرد و تیایدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
ناوبراو رەخنەی لەو کەس و لایەنانە گرت کە بەشێوەیەکی خراپ باس لە ئابووری تورکیا دەکەن و گوتی: "ده‌ڵێن توركیا له ساڵى 2018 له بوارى ئابوورییه‌وه ده‌كه‌وێته دۆخێكى ناله‌باره‌وه، ئێمه پێشتر ئه‌م چیرۆكه‌مان زۆر بیستووه. ئێمه متمانه به وڵاته‌كه‌مان و كه‌رتى تایبه‌ت و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین، متمانه به ئابوورى خۆمان ده‌كه‌ین".
سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیا، بینالى یڵدرم رەخنەی لە بڕیاری پەرلەمانی هۆڵەندا گرت لەبارەی بە ناساندی رووداوەکانی ١٩١٥ی ئەرمەنەکان بە "کۆمەڵکوژی" و گوتی: "ئه‌وانه‌ى ئه‌مڕۆ هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن وانه‌مان فێر بكه‌ن، ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر "كۆمەڵكوژى" لێپرسینه‌وه‌مان له‌گەڵدا بكه‌ن. لەبارەی رووداوه‌كانى ساڵى ١٩١٥ی ئه‌رمه‌نه‌كان، پێویستە ئێوە بۆ ئەو پرسیارەتان بەگەڕینەوە کە لە ئێمەتان کردووە، ئێوه سه‌یرى مێژوویى پڕ شه‌رمى خۆتان بكه‌ن".