Zeynep Özbay
12 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2016
ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا یه‌كه‌م وانه‌ی له ئه‌كادیمیای سیاسه‌ت پێشكه‌ش كرد كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵه ئه‌و ئه‌كادیمیایه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه‌یه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
بیناڵی یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه دا ئه‌كادیمیاكه هاوته‌مه‌نه له‌گه‌ڵ ئاكپارتی و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌ركی پێ دراوه و وه‌بیری هێنایه‌وه یه‌كه‌م وانه‌ی له ترابزۆن سه‌باره ت به به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا و په‌یوه‌ندیی هاووڵاتی و ده‌وڵه‌ت پێشكه‌ش كردووه.
یڵدرم له گوته‌كانیدا باسی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه كرد و رایگه‌یاند، به‌ره‌وپێشچوونی باش تۆمار كراوه و ترسێكی زۆر خراوه‌ته دڵیانه‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له ئێستادا په‌كه‌كه ناتوانێت پشتیوانه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانیان رازی بكه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری.
ناوبراو باسی له بنیاتنانه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا كرد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بیناڵی یڵدرم: "پێشنیارێكم بۆ پارته سیاسییه‌كانی دیكه هه‌یه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئه‌ركی سیاسی له رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵات ته‌نها ئه‌ركی ئاكپارتی یان ئه‌و پارته جیاكاره نییه كه پشتگیریی رێكخراوی تیرۆرستی ده‌كات. ئیدی له‌وێ هه‌لومه‌رجه‌كان ئاسایی بوونه‌ته‌وه بۆ جه‌هه‌په و مه‌هه‌په و پارته‌كانی دیكه‌ش. ئێمه ده‌مانه‌وێت رێكخستنی ركابه‌ره‌كانمان له‌وێ ده‌ست به كاره‌كانیان بكه‌ن و ده‌ستهه‌ڵگرن له ره‌خنه‌گرتن له پارته‌كه‌مان له ئه‌نقه‌ره‌وه. با بڕۆنه مه‌یدانه‌كه ئێمه‌ش له‌وێین. با بڵێن ئێمه‌ش له‌وێین بۆ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی له پێناو ئایندهی توركیادا. هاووڵاتییان چاوه‌ڕێی ئه‌مه‌یان لێ ده‌كه‌ن. ئه‌وكاته بوێری رێكخراوی تیرۆریستی زیاتریش كه‌م ده‌كات و توركیا هه‌نگاوی دڵنیا به‌ره‌و ئامانجه‌كانی 2023 و ئایندهی خۆی ده‌نێت".
یڵدرم باسیشی له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كرد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا لە کۆتاییدا گوتی: "له‌م خاڵه‌ی ئێستاماندا سوپاس بۆ خودا رێككه‌وتنێك ئه‌نجام دراوه. یه‌كه‌م به‌رهه‌می رێككه‌وتنه‌كه‌ش دیاریی جه‌ژن بوو بۆ غه‌ززه. به‌هه‌مان شێوه له بابه‌تی رووسیاشدا ئێمه له‌سه‌ر حه‌ق بووین به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا دوژمنایه‌تی به‌رده‌وام نابێت. به‌رپرسان په‌یوه‌ندییه‌كانیان تێك ده‌ده‌ن به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ته‌ماشای ئه‌وه بكرێت مافه‌كان چی ده‌ڵێن. په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان زیاتریش به‌ره‌وپێش ده‌به‌ین. هۆكاری زۆرمان نییه بۆ پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق، سووریا، میسر و وڵاتانی ناوچه‌كه به‌ڵام هۆكاری زۆرمان هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه".