پاریس - AA
لە خولی یەکەمی تۆپی پێی فەڕەنسا (لیگ ١)دا، یانەی مۆناکۆ بە ئەنجامی ١-٠ سەرکەوتنی بەسەر ئۆڵۆمپیک مارسێلیا بەدەستهێنا.
لە ٢٧هەمین هەگتەی لیگ ١دا، مارسیلیا پێشوازی لە مۆناکۆ کرد.
تاکە گۆڵی یانەی میوان و گۆڵی سەرکەوتن لە خولەکی ٥٨دا لەلایەن جێلسۆن مارتینز تۆمار کرا.
بەو ئەنجامە مارسێلیا بە ٤٧ خاڵ دابەزی بۆ ریزبەندی سێ و، مۆناکۆش بە ٤١ خاڵ بەرزبووەوە بۆ ریزبەندی هەشتەم.