Eda Fatma Topçu,Rewa Mahmood Hasan
30 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ-AA
هواوی لە ٢٨ی ئایاردا و لە دادگایەکی ویلایەتی تێکساس سکاڵای تۆمارکردووە و داوایکردووە بەیاننامەی هەڕەشە، بە دژە دەستوور لەقەڵەم بدرێت.
لە راگەیەندراوی کۆمپانیای هواوی-دا هاتووە:
"پەرلەمانتارانی ئەمریکا هاوینی رابردوو یاسایەکیان دەرکرد کە هواوی دەکاتە ئامانج. یاسای پێدانی دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانیی ٢٠١٩ قەدەغە دەخاتە سەر کەلوپەلەکانی هواوی؛ مقاولی فیدراڵی ناتوانێت بەکاری بهێنێت و دەزگاکانی فیدراڵی ناتوانێت ستۆکیان بکات، ئەوانەی قەرز و سوو لە فیدراڵ وەردەگرن بۆ کڕینی کەلوپەلی هواوی ناتوانن پارەی دەوڵەت بەکاربهێنن. ئەگەر سکرتێری بەرگری ئەمە بە گونجاو دەبینێت، ئەوا دەبێت بەسەر کۆمپانیاکانی تریشدا بسەپێنرێت، بەڵام ئەم سزایە تەنها و بە شێوەیەکی هەمیشەیی و بەبێ ئەوەی مافی تانەدان هەبێت لێی، بەرامبەر هواوی بەکاردەهێنرێت".
هواوی لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە دادگا سکاڵایەکی تۆمارکردووە کە ئاماژە بەوە بدات بەیاننامەی هەڕەشە، دژی دەستوورە و سکاڵاکەشی لە دادگایەکی ویلایەتی تێکساس تۆمار کردووە.