Tolga Yanık,Ramal Abdullah Mahmood
24 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2019
ئیستانبوڵ – AA
به‌رزترین ئاستی به‌شداریكردن له هه‌ڵمه‌تی "ناوی خۆت بنێره بۆ مه‌ریخ"ی ناسا له توركیا بووه.
فه‌رمانگه‌ی بۆشایی ئاسمان و فڕۆكه‌وانی نیشتمانی ئه‌مریكا (ناسا) له سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌ستی كردووه به هه‌ڵمه‌تی ناونووسینی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ناویان له‌و ئامێره‌ی بۆشایی ئاسمان بنووسرێ كه ره‌وانه‌ی مه‌ریخ ده‌كرێت.
ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن له ماڵپه‌ڕی ناسا له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به تۆماركردنی ناوی ته‌واو و ناوی وڵات و كۆدی پۆسته‌كانیان ناوی خۆیان بنوسن.
تاكو ئێستا سێ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س ناوی خۆیان نووسیووه. كه زۆترین رێژه‌ی به‌شداری له توركیا بووه، به‌جۆرێك یه‌ك ملیۆن و ٢٩١ هه‌زار و ٧٧٢ كه‌س ناوی خۆیان تۆمار كردووه. ناوه‌كان كه له سیسته‌مدا كۆده‌كرێنه‌وه له ناو شانه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئامێره‌كه‌دا ده‌پارێزرێن.
تاكو ٣٠ی ئهیلوول پرۆسه‌ی تۆماركردنی ناوه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێ و داواكاری هه‌موو كه‌س په‌سه‌ند ده‌كرێت.
به‌رنامه بۆ ئه‌وه داندراوه ئامێره‌كه ته‌مووزی ٢٠٢٠ ره‌وانه بكرێت و له شوباتی ٢٠٢١ بگاته مه‌ریخ. ئامێره‌كه دوای كۆكردنه‌وه‌ی نموونه‌ی كه‌شوهه‌وا و شوێنناسییهكانی مه‌ریخ ده‌گه‌ڕێته‌وه زه‌وی.