Dmitri Chirciu
09 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2020
مۆسكۆ- AA
په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دیمه‌نی به‌كارهێنانی به‌كۆمه‌ڵی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی له رووسیا تۆماركرد.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنا له ٣١ی كانوونی دووه‌م له رووسیا تۆماركرا و له ١٩ی ئاداریش یه‌كه‌مین تووشبووی كۆرۆنا له‌و وڵاته گیانی له‌ده‌ستدا، پرۆسه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسینی GamKovidVak كه به Sputnik V" ناسراوه، دژه كۆرۆنایه له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه له ٧٠ كلینیكی مۆسكۆی پایته‌خت ده‌ستیپێكردووه.
به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی دیمه‌نی چوونی هاووڵاتییانی رووسیا بۆ به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو رووی له كلینیكی ژماره ٦٨ له مۆسكۆ كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری كلینیكی ژماره ٦٨ له مۆسكۆ، دكتۆر ناتاڵیا كوزهنكۆڤا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ی له‌سه‌ر تاقی ده‌كرێته‌وه له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌ی دواییدا هیچ ڤاكسینێكی به‌كار نه‌هێنابێت. هه‌روه‌ها ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وانه تاقی ناكرێته‌وه كه نه‌خۆشیی سه‌ختیان هه‌یه، بهرزهتایان هه‌یه و به‌هۆی لاوازیی كۆئه‌ندامی به‌رگریی له‌شیانه‌وه حه‌ب و ده‌رمان وه‌رده‌گرن. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ڤاكسینه‌كه‌یان له‌سه‌ر تاقی بكرێته‌وه نابێت تووشی نه‌خۆشییه درمییه‌كان بووبن".
ئه‌م پزیشكه تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆناش هاوشێوه‌ی ڤاكسینی هه‌ڵامه‌ت كاریگه‌ری لاوه‌كی وه‌ك ئێشی شوێنی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه، ئاوسان و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و هه‌راسانی له‌شی لێده‌كه‌وێته‌وه.