Esin Eşkinat Sayılgan
05 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2021
نیویۆرك – AA
لانیكه‌م ٢٠ كه‌س له ١٢ ویلایه‌تی ئه‌مریكا، تووشی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون كه بۆ یه‌كه‌مجار له كۆماری باشووری ئه‌فریقا تۆمار كرا.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به جۆری ئۆمیكرۆن له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا تۆمار كرا و دواتر له هه‌ریه‌ك له ویلایەتەکانی كۆلۆرادۆ، هاوایی، ماریلاند، ماساچوسیتیس، مینیسۆتا، میزۆری، نێبراسكا، نیوجێرسی، نیویۆرك، پێنسیلڤانیا و یوتا حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌م جۆره‌ی كۆرۆنا تۆمار كران.
ژماره‌یه‌ك له تووشبووان له‌و ماوه‌یه‌دا، سه‌ردانی وڵاتانی باشووری ئه‌فریقایان كردووه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یشیان له‌م نزیكانه گه‌شتیان بۆ ده‌ره‌وه ئه‌نجام نه‌داوه.