Burcu Çalık Göçümlü
26 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا رایگەیاند کە زیاتر لە سەدا ١٠ی ئەو حاڵەتانەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە شارە قەلەبالغەکان تۆمار کراون، جۆری ئۆمیکرۆنی گۆڕاوە و بۆیە پێویستە دۆزی وەبیرھێنانەوە لێبدرێت و کاریگەری ڤاکسینەکان لەبەرامبەر ئەم جۆرەدا بەھێزتر بکرێن.
فەخرەددین کۆجا رایگەیاند کە جۆری ئۆمیکرۆنی گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە دوای ئەورووپا، لە تورکیاش بە تایبەتی لە شارە گەورەکان بەربڵاوبووەتەوە.
کۆجا ئاشکراشی کرد کە رێژەی خەواندن لە نەخۆشخانە بە ھۆی تووشبوون بەم جۆرەی کۆرۆنا زیادی نەکردووە.
وەزیری تەندروستیی تورکیا ئەوەشی خستەڕوو کە تا ئێستا زۆر جۆری گۆڕاوی کۆرۆنا بیندراوە و ئۆمیکرۆنیش یەکێکە لەمانە.
فەخرەددین کۆجا گوتیشی: " زیاتر لە سەدا ١٠ی ئەو حاڵەتانەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە شارە قەلەبالغەکاندا تۆمار کراون، جۆری ئۆمیکرۆنی گۆڕاوە و بۆیە پێویستە دۆزی وەبیرھێنانەوە لێبدرێ و کاریگەری ڤاکسینەکان لەبەرامبەر ئەم جۆرەدا بەھێزتر بکرێن".