Muhammet Kurşun
15 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2021
تاران – AA
لە ئێران ٦٢٠ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ست دا کە لەسەرەتای سەرهەڵدانی ئەو پەتایە لەو وڵاتە تا ئێستا زۆرترین ژمارەی رۆژانەی تووشبوونە پێی، هاوکات ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا لەو وڵاتە به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٩٧ هه‌زار و ٨٢٨ كه‌س.
ئامارەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەهۆی پەتای کۆرۆنا لەئێران، بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٢٠ کەس بە پەتای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوە و ٣٦ هەزار و ٧٣٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە کۆی گشتی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بە پەتاکە به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٩٧ هه‌زار و ٨٢٨ كه‌س و ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لەسەرانسەری ئەو وڵاتەدا گەیشتووەتە، چوار ملیۆن و ٤٢٥ هەزار و ٨٢١ کەس.
لە ماوەی یەک رۆژی رابردوودا، چوار هەزار و ٢٧٢ کەس لە تووشبووانی پەتاکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ره‌وشی ته‌ندروستی حەوت هه‌زار و ٣٢٣ کەس ناجێگیره و لە یەکەی چاودێری چڕدان و تا ئێستا، سێ ملیۆن و ٧٢٨ هه‌زار و ٩٤٠ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
لە ئێران کە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی ٨٣ ملیۆن کەسە، به تێكڕایی تا ئێستا ٢٧ ملیۆن و ١٧٧ هه‌زار و ٥٦٥ پشكنین ئه‌نجامدراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە تا ئێستا دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ ١٥ ملیۆن و ٩٦ هه‌زار و ١٤٢ كه‌س و دۆزی دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌یش بۆ چوار ملیۆن و ٧٠ هه‌زار و ٤٧٤ كه‌س به‌كارهێندراوه.
لە لایەکی دیکەوە، بەپێی گرووپی جێ مەترسییەکان لە ئێران، ٣٥٩ شار لە لیستی سوور، ٥٩ شار لە لیستی پرتەقاڵی، ٣٠ شار لە لیستی زەرددان و چوونە ناوەوە و دەرچوونی ئۆتۆمبێل لەو شارانەی لە لیستی سوور و زەردان قەدەغەکراوە.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئێران له ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ له شاری قوم تۆمار كرا.