Hawkar Yaseen
29 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2021
هەولێر AA
له هەرێمی کوردستان، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٣٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ١٠ كهسیش گیانیان لهدهستداوه.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٣٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٦١ کەس، دواتر ٢٢٣ كهس لە سلێمانی، ٢١٧ لە هەولێر، ٣٣ لە گەرمیان و پێنج کەسیش لە هەڵەبجە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٥٢ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە ١٨٧ کەس، ٧٩ لە سلێمانی، ٦٨ لە هەولێر، ١٣ لە گەرمیان، سێ کەس لە هەڵەبجە و دوو کەسیش لە گەرمیان.
هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان ١٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، چوار کەس لە سلێمانی، دوو کەس لە هەولێر، دوو لە دهۆک و دوو کەسیش لە گەرمیان بووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٣٦٨ هەزار و ١٧٧ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ١٢٠ هەزار و ٣١٩ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ١٠٨ هەزار و ٨٣٥ کەسیان چاکبوونەتەوە و حەوت هەزار و ٨٣١ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تاوەکو ئێستاش لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٦٥٣ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.