Dilara Zengin,Bahattin Gönültaş
16 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2021
بەرلین/واشنتۆن - AA
کۆمپانیای دەرمانی ئەمریکی فایزەر و کۆمپانیای بایۆتێکنۆلۆجی ئەڵمانی بایۆنتێک، ئاماژەیان بەوە کرد کە سەرلەنوێ ئۆپەراسیۆنەکانی دروستکردن پێوانەدەکەنەوە بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە پەرەیانپێداوە، ئەو دۆخەش بەشێوەیەکی کاتیی ناردنی پێکوتەکە بۆ ئەورووپا کەمدەکاتەوە.
لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا کە لە لایەن فایزەر و بایینتێک-ەوە بڵاوکراوەتەوە، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە بە چڕی کار دەکەن بۆئەوەی لە ساڵی ٢٠٢١دا بگەنە بەرهەمی نوێ بە بڕی دوو ملیار دۆز.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بەمەبەستی گەیشتن بەو بڕە دۆزە و بەرزکردنەوەی بەرهەم سەرلەنوێ ئۆپەراسیۆنەکانی دروستکردن دەپێونەوە.
هەروەها باس لەوە دەکرێت کە ئەو دۆخە لە کۆتایی کانوونی دووەمەوە تا سەرەتای مانگی شوبات بەشێوەیەکی کاتیی کاریگەری دەکاتە سەر پرۆسەی ناردنی پێکوتەکە و، ئەوەیش بە شێوەیەکی کاتیی ناردنی پێکوتەکە بۆ ئەورووپا کەم دەکاتەوە.