Mehmet Burak Karacaoğlu,Ahmet Karaahmet
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2020
ئیدلب- AA
لە پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا، کۆرپەیەکی تەمەن پێنج مانگ بەهۆی گرێی بڕبڕەی پشت (سپینا بیفیدا) مەترسی ئیفلیجبوونی لەسەرە.
نور-ی کۆرپە بەهۆی ئەو گرێیەی لە کاتی لەدایکبوونەوە تووشی بووە بەسەختی دەتوانێت جوڵە بکات و ئەگەر چارەسەر نەکرێت مەترسی ئەوەی لەسەرە ئیفلیج ببێت، هەربۆیە لەئێستادا تەنها خواستی خیزانەکەی ئەوەیە چارەسەر بکرێت.
فاتمە دایکی نور بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئەوەی ئاشکرا کرد کە بە بەرچاوی خۆیەوە کچەکەی رۆژ بە رۆژ حاڵی خراپتر دەبێت و گوتی: "بۆ چاکبوونەوەی کچەکەم هەموو رێگایەکمان گرتووەتەبەر. پزیشکەکانی ئیدلب توانای چارەسەرکردنییان نییە. دواکەوتنی هەر رۆژێکی چارەسەرەکەی رەوشی سەختتر دەکات".
دایکی نور داوا لە تورکیا و رێکخراوە خێرخوازییەکان دەکات بچن بە هانایانەوە و کچەکەیان لەم رەوشە رزگار بکەن.
لە دانوستانەکانی ئاستانادا کە لە ٤-٥ی ئایاری ٢٠١٧ بە بەشداری تورکیا، رووسیا و ئێران بەڕێوەچوو، بڕیار درا چوار "ناوچەی کەمکردنەی گرژیی" لە سووریا دروست بکرێن کە یەکێکیان پارێزگای ئیدلب لەگەڵ بەشێکی پارێزگاکانی (لازقییە، حەما و حەلەب) بوو، بەڵام رژێمی بەشار ئەسەد و هێزە هاوپەیمانەکانی پابەند نەبوون بەم بڕیارەوە و لەڕێی لەشکرکێشییەوە جگە لە پاریزگای ئیدلب هەر سێ ناوچەکەی دیکەیان کۆنترۆڵکردەوە و دواترهەموو سەرنجەکانیان خستەسەر ئیدلب.
لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨دا تورکیا و رووسیا بۆ وەستاندنی توندوتیژی و بەهێزکردنی ئاگربەستی سووریا رێککەوتنی سۆچی-یان واژوو کرد.
سوپای ئەسەد دوای رێککەوتنەکە بۆ ماوەیەک پەلامارەکانی راگرت، بەڵام دواتر دووبارە دەستی بە هێرش کردەوە و لە ئایاری ٢٠١٩دا، بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی ناوچەکە ئۆپەراسیۆنی وشکانیی دەست پێ کرد.
رژێم و پشتیوانانی لهو چوارچێوهیهدا ژمارهیهكی زۆر له شارۆچكه گرنگهكانی ئیدلب و باشووری و باشووری خۆرههڵاتی پارێزگاكه، باكووری حەما و گوندهوارهكانی خۆرههڵاتی پارێزگاكه و گوندهوارهكانی خۆرئاوا و باشووری حهلهب-یان دهستبهسهردا گرت.
سهركۆماری توركیا، رهجهب تهیب ئهردۆغان و سهرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رۆژی پێنجی ئاداری رابردوو له مۆسكۆ پایتهختی رووسیا، لێكتێگهیشتنێكی نوێیان واژوو كرد. ئاگربهست له رۆژی شهشی ئاداری رابردووهوه كهوته بواری جێبهجێكردنهوه.