Muhammet Kurşun
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
تاران – AA
له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٧٩ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٩ هه‌زار و ٣٤٩ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٧٩ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها چوار هه‌زار و ٨٣٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراون.
به‌مجۆره تا ئێستا ٢٩ هه‌زار و ٣٤٩ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، ٥١٣ هه‌زار و ٢١٩ كه‌س.
ره‌وشی ته‌ندروستی چوار هه‌زار و ٦٠٩ کەس ناجێگیره و تا ئێستا، ٤١٤ هه‌زار و ٨٣١ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
سیما سادات لاری سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دامەزراوە تەندروستییەکانی وڵاتەکەی تا ئێستا، چوار ملیۆن و ٣٩٨ هه‌زار و ٧٢٣ پشكنینی کۆرۆنایان ئه‌نجامداوه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به کۆرۆنا لە ئێران له ١٩ی شوباتی رابردوو له شاری قوم تۆمار كرا.