Muhammed Ali Kamal
20 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان، ١١٨ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٤٨ تووشبوو، ٣٢ کەس لە هەولێر، ٢٩ لە سلێمانی و نۆ تووشبوو لە گەرمیان تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٠٢ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٠٧ کەس، نۆ کەس لە سلێمانی، ١٦٣ کەس لە هەولێر، ١٩ کەس لە گەرمیان و لە هەڵەبجەش چوار کەس چاکبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ههشت کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، پێنج کەس لە سلێمانی، یهك کەس لە ههوێر و یەک كهس له گهرمیان و یهك کەسیش لە راپەڕین.
بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان ٨٩٧ هەزار و ٢٩٠ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و تاوەکو ئێستا ١٠١ هەزار و ٦٦١ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٦٦ هەزار و ٩٠٣ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣١ هەزار و ٤١٨ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٣٤٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.