Sarmand Hameed
29 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2021
هەولێر - AA
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان،سامان بەرزنجی، ژەمی دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، دلۆڤان محەمەد فاتیح جەلال و بەڕێوەبەر و پزیشک و کارمەندانی تەندروستی، دووەمین دۆزی تەواوکەری ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەنتەری وەرگرتنی ڤاکسین لە شاری هەولێر، وەرگرت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ئەم هەنگاوە بەمەبەستی پاڵپشتی و هاندانە بۆ وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی.