Heman Hussein Yaseen
15 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2022
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوی رۆژانەی خۆیدا سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٠٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆك بووە بە ٢٩٩ تووشبوو، ١٣٠ لە ھەولێر، ٦٥ لە سلێمانی و، شهش کەسیش لە راپهڕین.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٧ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
بەپێی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە كه، یهكێك لە ههولێر و یهكێك لە دهۆك بووه.
وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە، تا ئێستا لە ھەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و ٧٣٠ ھەزار و ٧٥٢ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، ٣٨٧ ھەزار و ٣٦٣ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ٣٧٣ ھەزار و ٧٢٧ کەس چاکبوونەتەوە و شهش ھەزار و ٤٧٦ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، ھەروەھا تا ئێستا حەفت ھەزار و ١٦٠ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.