Zana Natık Kerem
15 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2022
ھەولێر ــ AA
ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی ئەو وڵاتە، تیرۆریستێک و ١٨ تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزە ئەمنییەکان، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە ژمارەیەک ناوچەی رۆژھەڵاتی پارێزگای بەغدا ئەنجامداوە.
باس لەوەش کراوە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، تیرۆریستێک کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوو لەگەڵ ١٨ تۆمەتباری دیکەدا، دەستگیرکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ھەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دەست بەسەر ژمارەیەک پارچە چەکی بێ مۆڵەت، ھەروەھا بڕێک ماددەی ھۆشبەردا گیراون.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون، بۆ ئەوەی بەپێی یاسا سزای عادیلانە بدرێن.