Esin Işık
30 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "دەڵێن 'رێککەوتنی سەدە'. رێککەوتنی چی؟ ئەمە پرۆژەیەکی داگیرکارییە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پێنجەمین رێوڕەسمی خەڵاتەکانی میدیایی ئانادۆڵو وتارێکی پێشکەش کرد و لەبارەی بەناو پڕۆژەکەی ترەمپ گوتی: "دەڵێن 'رێککەوتنی سەدە'. رێککەوتنی چی؟ ئەمە پرۆژەیەکی داگیرکارییە".
ئه‌ردۆغان: "له‌رێگه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه ئه‌مڕۆ ده‌یكه‌ین، فێڵی ئه‌وانه تێكده‌ده‌ین كه خوازیارن ئێمه ناچاری مۆندرۆسه نوێیه‌كان بكه‌ن".
ئه‌ردۆغان: "قودس بۆ فرۆشتن نییه. با هیچ كه‌سێكیش بێ ئه‌ده‌بی ئه‌وه نه‌كات كه بڵێت ئێمه شتێكتان بده‌ینێ و ئێوه ئێره بۆ ئێمه جێبهێڵن".
ئه‌ردۆغان: "وه‌ك گه‌لی تورك، روانینمان بۆ فه‌ڵه‌ستین، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌هه‌شتیی سوڵتان عه‌بدولحه‌مید خانه، روانینی ئه‌مڕۆمان به‌هه‌مان شێوه‌یه".
ئه‌ردۆغان: "له سه‌رده‌مێكدا كه پێویسته گه‌له‌كه‌مان له یه‌كێتیی، پێكه‌وه‌یی، برایه‌تیی و هاوسۆزییدا بێت، كه‌سانێك هه‌ن كه رق و كینه‌ی ناخیان ده‌ڕشێنه‌وه، پێویسته ده‌ستبه‌جێ رووی ره‌شی ئه‌مانه ده‌ربخه‌ین و وایان لێبكه‌ین كه نه‌توانن بێنه ده‌ره‌وه".