Ahmet Dursun
23 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2022
ئەنقەرە - AA
بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکان، پێنجەمین خولی کۆبوونەوەکانی نێوان بەرپرسانی ئێران و سعوودیە لە بەغدا بەڕێوەچوو.
لە هەژماری فەرمیی "Nournews"ی سەربە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران راگەیاندراوێک بڵاوکرایەوە کە تێدایە ئاماژە بەوە کرا پێنجەمین خولی کۆبوونەوەکانی نێوان بەرپرسانی ئێران و سعوودیە لە بەغدا بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.
هەر لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیار وایە کۆبوونەوەی داهاتوو بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی هەردوولا بەڕێوە بچێت.
- پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە
سعوودیه دووی كانوونی دووه‌می ٢٠١٦ به‌تۆمه‌تی "تیرۆر" ٤٧ كه‌سی له‌سێداره دا كه زانای ئایینی شیعه‌مه‌زهه‌ب نیمر ئه‌لنیمر-یان له‌نێودا بوو.
دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئێران به دوای یه‌كدا كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر سعوودیه ده‌ربڕی، دواتر ئاگر به‌ردرایه باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له تاران و كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له مه‌شهه‌د.
دوای ئه‌م رووداوانه به‌هۆی جه‌نگی ناوخۆیی یه‌مه‌نه‌وه كه له ئاداری ٢٠١٥ ده‌ستی پێكرد، په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته كه هه‌ر خۆی گرژی تێكه‌وتبوو، به‌ته‌واوی پچڕان.
دوای تێپه‌ڕینی پێنج ساڵ له نیسانی ٢٠٢١، به‌رپرسانی ئێران و سعوودیه به‌مه‌به‌ستی دانیشتنی راسته‌وخۆ له به‌غدا كۆبوونه‌وه، دواتر دانیشتنه‌كانی نێوانیان به‌نێوه‌ندگیری عێراق به‌رده‌وام بوو.
لای خۆشیه‌وە وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە لێدوانێکیدا لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١دا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی سعوودیە لە بەغدا پایتەختی عێراق بە باشترین شێوە بەڕێوەدەچن.
جێنشینی سعوودیه، شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌میانی هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری ئەمریکی Amerikan The Atlantic له سێی ئادار رایگه‌یاند "ئێران وڵاتێكی هاوسێی ئێمه‌یه و هەر بە هاوسێیەکی هەمیشەیی ئێمەش دەمێنێتەوە. هیچ لایەکمان ناتوانین نکۆڵی لەوە بەکەین. بۆیە کێشەکان چارەسەر بکەین و رێگەی بەیەکەوە ژیانکردن بگرینە بەر".
هەروەها دوای لەسێدارەدانی ٨١ هاووڵاتی لەلایەن سعوودیە کە بەشێک لە هاووڵاتییەکان شیعەمەزهەب بوون، ئەو کۆبوونەوانەی کە بڕیار وابوو ١٦ی ئادار بەڕێوەبچێت، لەسەر داوای ئێران دواخرا.