Hasan Esen,Ramal Abdullah Mahmood
12 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2019
له‌نده‌ن – AA
دوای هه‌وڵی راگرتنی تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی به‌ریتانیا له گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، به‌ریتانیا ئاستی هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌شتییه به‌ریتانیاییه‌كان به‌رز كرده‌وه.
میدیاكانی به‌ریتانیا رایانگه‌یاند وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه "هه‌ستیاری" مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و كه‌شتییه‌كانی دیكه كه به گه‌رووی هورمزدا هاتوچۆ ده‌كه‌ن به‌رزكرده‌وه بۆ ئاستی سێیه‌م.
له میانی هۆشدارییه‌كه‌دا داوا كراوه كه‌شتییه به‌ریتانییه‌كان نه‌چنه ناو ناوچه ئاوییه‌كانی ئێرانه‌وه و به پێویست زاندراوه وریا بن به‌رامبه‌ر به‌له‌مه "په‌لامارده‌ره‌كان"ی ئێران.
په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی خۆڕێبه‌ری جهبەل تاریق كه سه‌ر به به‌ریتانیایه به پاساوی پێشێلكردنی سزاكانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به سه‌ر سووریادا كه‌شتیوانی تانكه‌ره‌كه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ده‌ستگیركردووه. له كاتێكدا ناسنامه‌ی كه‌شتیوانه‌كه‌ی تانكه‌ره ئێرانییه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه، تیمی كهشتیوانییهكه له كه‌شتییه‌كه‌دا راگیراون.