Yusuf Özcan,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
09 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2018
پاریس - AA
لە فەڕەنسا دوێنێ لە خۆپیشاندانی ئێلەگ زەردەکان-دا لە سەرانسەری ئەو وڵاتە، ١٣٦ هەزار کەس بەشدارییانکردووە و لە ئەنجامی ئەو رووداوانەی کەوتوونەتەوە، هەزار و ٢٢٠ کەس دەستبەسەرکراون.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێی ئێلەگ زەردەکان-دا، ١٣٦ هەزار کەس بەشدارییانکردووە.
لە ئەنجامی ئەو رووداوانەی کەوتوونەتەوە، هەزار و ٧٢٣ کەس راپێچی بنکەکانی پۆلیس کراون و هەزار و ٢٢٠یان دەستبەسەرکراون.
ئێلەگ زەردەکان سەرەڕای بانگەوازی حکوومەت بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆپیشاندانەکان و هەڵپەساردنی زیادکردنی باجی سەر سووتەمەنی بۆ ساڵی داهاتوو، دوێنێ لە پاریس و شارەکانی سەرانسەری ئەو وڵاتە بە مەبەستی نیشاندانی کاردانەوەکانیان دژی سیاسەتەکانی سەرکۆمار، ئیمانوێل ماکرۆن و حکوومەتی وڵاتەکەیان، رژابوونە سەر شەقامەکان.
ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی له شه‌قامی شانزێلیزێ گردببوونه‌وه دروشمی "ماكرۆن دهستلهكاربكێشهوه"یان ده‌گوته‌وه و ماوه ماوه گرژییان له‌گه‌ڵ پۆلیس دروست ده‌بوو. وێڕای داواكاری هێزه ئه‌منییه‌كان له خۆپیشانده‌ران بۆ ئه‌وه‌ی به ئارامی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕن، به‌ڵام له نیوه‌ڕۆدا چوونه ناو كۆڵانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شه‌قامه‌كه و به‌رد و شووشه‌یان له پۆلیس گرت و ئاگریان له ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل به‌ردا. ئۆتۆمبێلی گولـلەنهبڕیش ره‌وانه‌ی ئه‌و شوێنانه كران كه ماوه ماوه گرژی له نێوان پۆلیس و ئێله‌گ زه‌رده‌كان ته‌شه‌نه‌ی ده‌سه‌ند. له زۆر خاڵی وه‌ك رێپێبلوكی و ئۆپێرا خۆپیشانده‌ران ژماره‌یه‌ك كۆگایان تاڵانكردووه و زیانیان به ناوچه‌كه گه‌یاندووه.
به هۆی خۆپیشاندانه‌كان له زۆر شار ژماره‌یه‌ك شه‌قام به رووی هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل داخراون.