AA
04 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2019
تاران - AA
سه‌ركۆماری پێشووی ئێران، مه‌حموود ئهحمهدینهژاد رایگه‌یاند، له‌ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ٢٠١٥دا له‌گه‌ڵ ئێران، چه‌ندین به‌ڵێنی تاكلایه‌نه ریزكراون و گوتی: "من بوومایه هه‌رگیز رێككه‌وتننامه‌ی ئهتۆمییم واژوو نه‌ده‌كرد".
مه‌حمود ئهحمهدینهژاد كه دوو خول (له ٢٠٠٥ تا ٢٠١٣) سه‌ركۆماری ئێران بووه به‌رله حه‌سه‌ن رۆحانی، پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو هه‌ڵسه‌نگاند.
ئهحمهدینهژاد ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دانوستانی ئه‌تۆمیی سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ریی، رێزگرتن و داننان به یاسای فه‌رمیی یه‌كتردا بێت و ئاشكرایكرد رێككه‌وتنی تاكلایه‌نه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێش بكرێت له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا شكستده‌هێنێت.
- "به‌هیچ جۆرێك رێككه‌وتنی ئهتۆمییم واژوو نه‌ده‌كرد"
سه‌ركۆماری پێشووی ئێران ره‌خنه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی گرت كه له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری ئێستای ئێران، حه‌سه‌ن رۆحانی-یه‌وه واژووكراوه و رایگه‌یاند:
"رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بریتی‌بوو له كۆمه‌لێك به‌ڵێنی تاكلایه‌نه. ئه‌و رێككه‌وتنه سوود و ده‌ستكه‌وتی به‌رچاوی بۆ هیچ لایه‌نێك نییه. ئه‌و بنه‌مایانه‌ش راست نیین كه دانوستانیان له‌سه‌ر كراوه. ئه‌گه‌ر بابه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی هه‌ڵه تاوتوێبكهین، ئه‌نجامی دروست به‌ده‌ست ناهێنین. من بوومایه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێككهوتنهكهم واژوو نه‌ده‌كرد".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه ئه‌و بانگه‌شانه به‌دروست نازانێت كه گوایه رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی رێگریی له هاوپه‌یمانیی جیهانی كردووه دژی ئێران و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دژی دانوستان نییه له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك به حكوومه‌تی واشنتۆنیشه‌وه، به‌ڵام دانوستانێك كه ئامانجه‌كه‌ی دیار نییه بێسووده.
-"ده‌كرێت ئه‌مریكا و ئێران بنه خاوه‌ن په‌یوه‌ندیی دۆستایه‌تی"
مه‌حموود ئهحمهدینهژاد بانگه‌وازی له سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ و حكوومه‌تی تاران كرد جه‌نگ ره‌تبكه‌نه‌وه و ده‌ست به دانوستان بكه‌ن بۆ دامه‌زراندنی دۆستایه‌تی.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ده‌كرێت ئه‌مركیا و ئێران ببنه خاوه‌ن په‌یوه‌ندیی دۆستایه‌تی. ئه‌گه‌ر راپرسییه‌ك یان ریفراندۆمێك ئه‌نجامبده‌ین، گومانی تێدا نییه كه مرۆڤه‌كان ئاشتیی و دادپه‌روه‌ریی هه‌ڵده‌بژێرن. حه‌وت ملیار و ٥٠٠ ملیۆن مرۆڤی جیهان ئه‌مه‌ی ده‌وێت".
ئهحمهدینهژاد وه‌بیریهێنایه‌وه كه ئه‌مریكا خاوه‌نی پێنج هه‌زار و ٦٠٠ بۆمبی ئه‌تۆمیی نه‌وه‌ی پێنجه‌می ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووه، و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئێران ده‌یه‌وێت ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی و رایگه‌یاند: "ئه‌مریكا ده‌ڵێت با ئێران بیسه‌لمێنێت كه نایه‌وێت چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م بهێنێت. چۆن ده‌توانین شتێك بسه‌لمێنین كه نییه؟! ئه‌مریكا له بۆمبی ئه‌تۆمیی ناترسێت. پێویسته راستگۆیانه له‌گه‌ڵ جیهان بدوێین. ئه‌مریكا بۆمبی ئه‌تۆمیی هه‌یه و تاكه ده‌وڵه‌ته كه به‌كاریده‌هێنێت. ئه‌وه ئێمه‌ین كه مه‌ترسیین و ده‌بێت بۆ ئه‌وه سزا بدرێین؟".
- "ئێستا كه‌نداوی به‌سره زۆر له‌باره بۆ پێكدادان"
سه‌ركۆماری پێشووی ئێران باسی له‌وه‌شكرد له‌به‌رئه‌وه‌ی تره‌مپ خۆی بازرگانه، حساباتی خۆی باش ئه‌نجامده‌دات و به‌رژه‌وه‌ندیی درێژخایه‌نی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رچاوده‌گرێت و رایگه‌یاند: "هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیی سه‌ختتره. ئێستا كه‌نداوی به‌سره زۆر له‌باره بۆ پێكدادان. پێویسته وڵاتانی كه‌نداو و ئه‌مریكا زۆر وریابن. ئاگرێك لێره‌دا هه‌ڵبگیرسێت، ته‌نها كه‌نداو ناسووتێنێت و ته‌واوی جیهان ده‌گرێته‌وه".
- "پێویسته له‌گه‌ڵ توركیا و دراوسێكانی دیكه‌دا ده‌ست له‌ناوده‌ست پێكه‌وه هه‌ڵوێست نیشان بده‌ین"
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه دراوسێكان هه‌میشه له‌پێشینه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌هه‌مان جوگرافیادا ده‌ژین، پێویسته پێكه‌وه گه‌شه بكه‌ن و رایگه‌یاند: "جلوبه‌رگ و خۆاك و نه‌ریتمان یه‌كه. توركیا، عێراق، ئازه‌ربایجان، توركمانستان، ئه‌فغانستان. پاكستان، وڵاتانی كه‌نداوی به‌سره له‌گه‌ڵ ئێران، بۆ گه‌شه‌سه‌ندن پێویستیان به‌یه‌كتره. پێویسته له‌گه‌ڵ توركیا و دراوسێكانی دیكه‌دا ده‌ست له‌ناوده‌ست پێكه‌وه هه‌ڵوێست نیشانبده‌ین. په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئێران هه‌میشه دۆستانه‌یه و زۆر هه‌وڵده‌درێت بكرێن به‌گژ یه‌كتردا".
- "تا ئێستا هیچ لایه‌نێك له‌سووریا براوه نییه"
مه‌حمود ئهحمهدینهژاد راشیگه‌یاند: "تا ئێستا هیچ لایه‌نێك له‌سووریا براوه نییه. پێویسته هاوكاربین بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی گه‌لی سووریا. هه‌ر مرۆڤێك كه ده‌كوژرێت زیانێكه. هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا نییه ئه‌گه‌ر رێكبكه‌وین. هه‌ر مرۆڤێك له‌جیهاندا ده‌نگێكه، با لێیگه‌ڕێین مرۆڤه‌كان به‌ئازادیی بڕیار بده‌ن".
-"پێویسته پێكهاته‌ی ئابووریی ئێران رێكبخه‌ینه‌وه"
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئێران وڵاتێكه له‌ڕووی سه‌رچاوه‌ی ماددیی و سروشتییه‌وه هاوشێوه‌ی كه‌مه و ئه‌گه‌ر له‌ڕووی ئه‌م سامانه‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنرێت، سزاكان بێ واتان و رایگه‌یاند:
"پێویسته بوار بدرێته گه‌ل بۆ بووژانه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی ئابووریی. پێویسته پێكهاته‌ی ئابووریی ئێران رێكبخه‌ینه‌وه. رێگای ئه‌مه‌ش پێشكه‌شكردنی سامانی سروشتییه به گه‌ل. ئه‌گه‌ر بوار بدرێته مرۆڤه‌كان، ئابووریی به‌خێرایی باشده‌بێت. له‌ساڵانی رابردوودا بۆ چه‌ندین به‌رهه‌م كه هاورده‌كار بووین بووینه هه‌نارده‌كار".
- "وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌سته‌به‌ری پێشكه‌وتنی گه‌لانه"
ئهحمهدینهژاد كاردانه‌وه‌ی دژی ئه‌و بانگه‌شانه نیشاندا كه ده‌ڵێن وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه به‌رهه‌مناهێنرێت و رایگه‌یاند:
"وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌سته‌به‌ری پێشكه‌وتنی گه‌لانه. چونكه خاوه‌نی زانست و ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووه. ئاستی پێشكه‌وتووی هه‌موو زانسته‌كانی تێدا ده‌بینرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه پێشبكه‌وێت، وه‌ك لۆكۆمۆتیفێك لقه‌كانی دیكه‌ی زانست له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت. هه‌موو زانسته‌كان تێیدا یه‌كده‌گرنه‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداری ئه‌مه ببیت، نا‌توانیت بواره‌كانی دیكه‌ی زانست په‌ره‌پێبده‌یت".