Ahmet Dursun
04 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئێران ژمارەیەک كارمه‌ندی ستافی سه‌ر كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره به‌ریتانییه‌كه‌ی ئازاد كرد كه ٤٥ رۆژە ده‌ستبه‌سه‌ری كردوون.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس موسه‌وی له لێدوانێکی بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێران رایگه‌یاند، ژمارەیەک كارمه‌ندی ستافی كه‌شتیی Steno Imperoی به‌ریتانی ئازادكراون.
عەباس موسه‌وی رایگه‌یاند کە له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته مرۆییه‌كانی ئێران‌دا ژمارەیەک کارمەندی ستافه‌كه كه هاووڵاتیی هیندستان-ن ئازادكراون و گوتی: "هیچ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ كاپتن و ستافی كه‌شتییه‌كه‌دا نییه. خودی كه‌شتییه‌كه پێشێلكارییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه. ژمارەیەک كارمه‌ندی ستافه‌كه ئازادكراون".
19ی مانگی ته‌مووزی رابردوو، سوپای پاسدارانی ئێران، به‌تۆمه‌تی ره‌چاونه‌كردنی یاساکانی ده‌ریاوانی كه‌شتییه‌كی نه‌وت هه‌ڵگر به‌ناوی Steno Impero كه ئاڵای به‌ریتانیای بەرزکردووەتەوە له گه‌رووی هورمز ده‌ستبه‌سه‌ركرد. ستافی كه‌شتییه‌كه هاووڵاتیی هیندستان، رووسیا، لیتوانیا و فلیپین بوون و رێگه‌یان پێ نه‌درابوو كه‌شتییه‌كه بهجێبهێڵن.