Zafer Fatih Beyaz
27 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و دامەزرێنەری کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکس، ئێڵن مەسک، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
بەپێی راگەیاندراوێک کە لەلایەن سەرۆکایەتی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، لە میانی پەیوەندییەکەی ئەردۆغان-مەسک-دا ژمارەیەک بابەتی پەیوەست بە بوارە جیاجیاکانی ھاریکاریی لەسەروویانەوە تەکنەلۆژیای بۆشایی ئاسمان لەنێوان کۆمپانیاکە و دامەزراوەکانی کەرتی گشتیی و تایبەت لە تورکیا، تاوتوێکراون.