Şerife Çetin
12 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2023
نیویۆرك-AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینكن به بایه‌خه‌وه باسی له‌وه‌كرد كه هه‌ر وڵاتێکی ئەندام نیگەرانی و کێشەکانی لەمیانی فراوانبوونی ناتۆدا بهێنێته سه‌ر زمان و رایگه‌یاند: "ئهندامنێتیی ناتۆ، بە پێی ماددەی پێنجەم، بەو مانایە دێت ئەوانی دیکە پشتگیری لەو ئەندامانە دەکەن کە هێرشیان کراوەتە سەر. لە چوارچێوەی ئەو پێواژووه‌دا، تورکیا له‌باره‌ی ئه‌ندامێتیی فینلاند و سویده‌وه توانی هەندێک لە نیگەرانییەکانی بخاتەڕوو".
ئانتۆنی بڵینكن لە واشنتۆن کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەگەڵ هاوتا ئیتاڵییەکەی، ئەنتۆنیۆ تایانی ئەنجامدا.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنی رادەستکردنەوەی کەسێک بە تورکیا له‌لایه‌ن سویده‌وه کە پەیوەندیی لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە هه‌یه به چ شێوازێك کاریگەری لەسەر پێواژووی ئەندامێتی وڵاته‌كه له ناتۆ دەبێت، ئانتۆنی بڵینكن رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر له‌رووی مێژووییه‌وه ته‌ماشای بكه‌ین، پێواژووی ئەندامێتی فینلاند و سوید زۆر زۆر بە خێرایی به‌ره‌وپێشچوو".
بلینکن ئاشكرایكرد، بەهۆی ئەوەی هەردوو وڵاته‌كه هاوبەشی درێژخایەنی ناتۆن، ئه‌ندامن لە یەکێتیی ئەورووپا و هه‌روه‌ها به‌هۆی هەڕەشەی رووسیا بۆ سەر ئاسایشی ئەورووپا، گونجاوە پێواژووه‌كه خێرا بێت و رایگه‌یاند:
"گرنگه هه‌ر وڵاتێکی ئەندام نیگەرانی و کێشەکانی لەمیانی فراوانبوونی ناتۆدا بهێنێته سه‌ر زمان. ئه‌مه به‌تایبه‌ت له‌ڕووی مادده‌ی پێنجه‌وه گرنگه. ئهندامنێتیی ناتۆ، بە پێی ماددەی پێنجەم، بەو مانایە دێت ئەوانی دیکە پشتگیری لەو ئەندامانە دەکەن کە هێرشیان کراوەتە سەر. لە چوارچێوەی ئەو پێواژووه‌دا، تورکیا له‌باره‌ی ئه‌ندامێتیی فینلاند و سویده‌وه توانی هەندێک لە نیگەرانییەکانی بخاتەڕوو".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هەردوو وڵات هەنگاوی پێویستیان ناوە بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی نیگەرانییەکانی تورکیا و رایگه‌یاند: "له ئێستادا هاوپەیمانەکانی دیکەی ناتۆ و ئەمریکا لەو بۆچوونەدان کە پێویستە سوید بە فەرمی بێته ناو ناتۆوە. چاوەڕوانییهكانمان به‌و ئاڕاسته‌یه‌یه كه ئەمە لە لووتکەی مانگی ته‌مووزی ناتۆدا بێته‌دی".
ئانتۆنی بڵینكن هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لەم هەفتەیەدا جارێکی دیکە کۆبوونەوەیەک لە نێوان تورکیا، سوید و ناتۆ ئەنجامدەدرێت.
لای خۆیه‌وه، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، ئەنتۆنیۆ تایانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئیتاڵیا پشتیوانیی لە ئەندامێتی سوید لە ناتۆ دەکات و رایگه‌یاند: "ئامانجمان ئەوەیە لە لووتکەی ڤیلنیوسی ناتۆ کە مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، ئەمە بەدی بهێنین".