Mücahit Oktay
17 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2020
نیوجێرسی - AA
له‌میانی ١٥ كاتژمێردا له ویلایه‌ته‌كانی تێنێسی، كارۆلینای باکوور و كارۆلینای باشوور رۆژهەڵاتی ئه‌مریكا، پێنج بوومه‌له‌رزه‌ی جیا روویاندا.
له ئه‌مریكا كه په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌خێرایی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و بووه‌ته بابه‌تی یه‌كه‌می رۆژه‌ڤی ئه‌و وڵاته، ئه‌مجاره ترس و دڵه‌ڕاوكێی بوومه‌له‌رزه روویدا.
له ویلایه‌ته‌كانی تێنێسی، كارۆلینا باكوور و كارۆلینا باشوور خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، له ميانى١٥ كاتژمێردا، پێنج بوومه‌له‌رزه‌ی جیا روویاندا.
به‌پێی راپۆرتی ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجی ئەمریکا (USGS)، بوومه‌له‌رزه‌كان كه گوڕهكانیان لەنێوان ١،٧ بۆ ٢،٤ بووه هیچ زیانێكی گیانیان لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
بوومه‌له‌رزه‌كان له ویلایه‌تی جۆرجیا كه ٤٨٣ كیلۆمەتر له ناوچه‌كه‌وه دوورە، هه‌ستی پێ كراوه.