Esat Fırat
17 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2020
قودس - AA
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل رایگەیاند كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته تووشی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Covid-19) بوون به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٩٨ كه‌س.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیله‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه ٤٨ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و تێكڕای ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٩٨ حاڵه‌ت.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه تا ئێستا پشكنینی ڤایرۆسه‌كه بۆ هه‌شت هه‌زار و ٥٧١ كه‌س كراوه.
له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئیسرائیل تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١٩ كارمه‌ندی کەرتی ته‌ندروستی و پێنج سه‌رباز هه‌ن.
حكوومه‌تی ته‌ل ئه‌بیب، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه پێشتر بڕیاری دابوو به كه‌ره‌نتینه‌كردنی ئه‌و ئیسرائیلی و بیانییانه‌ی کە دەگەڕێنەوە ئیسرائیل یان سەردانی ئەو وڵاته دەکەن.
به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه جگه له باخچه‌ی ساوایان ده‌وامی ته‌واوی قوتابخانه‌كان راگیراوه، هاوكات ئه‌و كۆبوونه‌وه و چالاكیيانهش قه‌ده‌غه‌كراوه كه زیاتر له ١٠٠ كه‌س له‌خۆ ده‌گرن.
هه‌روه‌ها له دوێنێوه جگه له ماركێت، ده‌رمانخانه، وێستگه‌ی به‌نزین و بانكه‌كان بڕیاردراوه به داخستنی زۆرێك له كاروباره بازرگانییه‌كان.