Kasım İleri
14 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
- گوته‌بێژی پێنتاگۆن، ئێریك پاهۆن:
-"ده‌كرێت هه‌میشه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانماندا به ته‌واوی هاوتا نه‌بین. به‌ڵام رێز له‌وه ده‌گرن ئه‌وان چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی خۆیان بدۆزنه‌وه".
- گوتەبێژی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتیی، رایان دیڵن:
-''ئەمە نهێنی نییە. هاوپەیمانان لە ١٠ و ١٤ی تشرینی یەکەمدا روونکردنەوەیان داوە و لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر دەزگاکانی راگەیاندن، لەنێویشیاندا رادیۆی بی بی سی قسەیان کردووە. سەرەڕای ئەوەی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی بە تەواوەتی لەگەڵ بڕیارەکەدا نییە، بەڵام رێز لە بڕیاری هاوبەشەکانمان دەگرین''.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی هه‌واڵی رێككه‌وتنی نهێنیی په‌یه‌ده له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ به‌جێهێشتنی شاری ره‌ققه باکووری سووریا رایگه‌یاند، به‌شێك نه‌بوون له رێككه‌وتنه‌كه، به‌ڵام رێزی لێده‌گرن.
گوته‌بێژی پنتاگۆن، ئێریك پاهۆن له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان په‌یه‌ده و داعشی به "چاره‌سه‌رێكی خۆجێیی بۆ كێشه‌یه‌كی خۆجێی" ناوبرد.
ئێریك پاهۆن رایگه‌یاند، به هۆی زۆریی خه‌ڵكی سڤیله‌وه، هاوپه‌یمانیەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش به رابەرایەتی ئه‌مریكا ناتوانێت به پێی پێویست هێرشی ئاسمانی ئه‌نجامبدات و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیش ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان له‌گه‌ڵ داعش ئه‌نجامداوه.
گوته‌بێژی پنتاگۆن، ئێریك پاهۆن رایگه‌یاند كه رێككه‌وتنه‌كه به مه‌به‌ستی پاراستنی خه‌ڵكی سڤیل بووه و گوتی: "ده‌كرێت هه‌میشه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانماندا به ته‌واوی هاوتا نه‌بین. به‌ڵام رێز له‌وه ده‌گرن ئه‌وان چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی خۆیان بدۆزنه‌وه".
گوته‌بێژی پنتاگۆن راشیگه‌یاند كه ئه‌و رێككه‌تنه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی مه‌ده‌نیی شاری ره‌ققه كه په‌یه‌ده دایمه‌زراندووه، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی هۆزه عه‌ره‌به‌كاندا ئه‌نجامیانداوه و به پێی رێككه‌وتنه‌كه رێگه به خه‌ڵكی سڤیل و خێزانی چه‌كدارانی داعش دراوه ره‌ققه بهجێبهێڵن.
گوته‌بێژی پنتاگۆن، ئێریك پاهۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه كه به‌رپرسێكی باڵای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان چاودێریی رێككه‌وتنه‌كه‌ی كردووه و هاوپه‌یمانان لایه‌نێكی چالاكی رێككه‌وتنه‌كه نییه.
ناوبراو باسی له‌وه كرد كه پشكنین بۆ ئه‌و خه‌ڵكه سڤیله‌ی شاره‌كه‌یان به‌جێهێشتووه ئه‌نجامنه‌دراوه و چه‌كداری بیانیی داعشیان لەنێودابووه كه دواتر ده‌ستگیركراون.
لەبەرامبەر ئەمەدا ژمارەیەک لە سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەکردبوو رێگە بە هەڵاتنی ئەو چەکدارانەی داعش دراوە کە لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا شاری رەققەیان جێهێشتووە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوەڕاستی مانگی رابردوودا لە سەرچاوە لۆکاڵییەکانەوە دەستیانکەوتبوو، پەیەدە لەدوای کۆبوونەوەکانی لەگەڵ داعش کە ماوەی هەفتەیەکی خایاندبوو، رێگەی بە چەکدارە لۆکاڵییەکانی رێکخراوەکە دابوو کە رەققە جێبهێڵن و ئەو تیرۆریستانە بۆ ناوچەکانی دەورووبەری دێرازۆر دەربازکرابوون.
ئەوەش راگەیەنرابوو کە هەر بە پێی رێککەوتنەکە رێگە بە چەکدارە بیانییەکانی داعش نەدراوە کە لە رەققە بچنە دەرەوە.
پاش ئەوەش کە کەناڵی بی بی سی رێککەوتنەکەی بە ''رێککەوتنێکی نهێنی'' ناوبرد، گوتەبێژی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بە رابەرایەتی ئەمریکا، رایان دیڵن لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە روونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە.
رایان دیڵن لە روونکردنەوەکەیدا رایگەیاندووە ''ئەمە نهێنی نییە. هاوپەیمانان لە ١٠ و ١٤ی تشرینی یەکەمدا روونکردنەوەیان داوە و لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر دەزگاکانی راگەیاندن، لەنێویشیاندا رادیۆی بی بی سی قسەیان کردووە. سەرەڕای ئەوەی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی بە تەواوەتی لەگەڵ بڕیارەکەدا نییە، بەڵام رێز لە بڕیاری هاوبەشەکانمان دەگرین''.
هاوپەیمانان لە راگەیەنراوەکەدا رێککەوتنەکەی وەک رێکارێک بۆ دەربازکردنی هاووڵاتییانی سڤیل ناوبردبوو. هاوکات رایان دێڵن کە رۆژی ١٧ی تشرینی یەکەم لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە پەیوەندیی بە پنتاگۆنەوە کردبوو، ئاماژەی بەوەکردبوو پەیەدە لەماوەی دوو هەفتەدا لە رەققەوە چوار هەزار و ٣٠٠ هاووڵاتی سڤیلی دەربازکردووە و راشیگەیاندبوو ٣٥٠ چەکداری داعش خۆیان رادەستی پەیەدە کردووە.